Accessibility links

ترامپ و سیسی هەوڵی هاوکاری زیاتر لە شەڕی دژ بە تیرۆردا دەدەن


چاوەڕوان دەکرێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و میسر لە ڕۆژی دووشەممە بگەن بە ڕێککەوتنێک بۆ چڕکردنەوەی هاوکارییەکانیان لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی ئیسلامی، کاتێک کە سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح ئەلسیسی دێتە واشتنتۆن و لەگەڵ سەرۆک ترامپ کۆدەبێەوە.

H.A هیلیەر شارەزای سیاسی لە ڕێکخراوی ئەتلەنتیک کاونسڵ دەڵێت ئەو دوو سەرۆکە هەردووکیان زۆر دژی ئیسلامی سیاسین و هەردووکیان ئاسایش بە ئەرکی سەرەکی دەزانن.

کۆشکی سپی بەر لە سەردانەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا دەڵێت " ئەم پەیوەندییە بە شێوەیەکی مێژووی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئاسایشی بووە و هەر ئەوەش دەبێتە بنەمای سەرەکی پەیوەندییەکە".

لەو بەیاننامەیەدا ستایشی ڕێبازی توندی ڕێبەری میسر کراوە لەمەڕ شەڕی دژ بە تیرۆر و دەڵێت " لە ساڵی 2014 وە کە سیسی بووە بە سەرۆک هەنگاوی بەرچاوی ناوە لە ژمارەیەک مەسەلەی هەستیاردا."

XS
SM
MD
LG