Accessibility links

سەرکردەیەکی داعش لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی عێراقدا دەکوژرێت


تەلەفیزیۆنی عێراق لە زاری کاربەدەستانی زانیاری لەشکرییەوە ڕادەگەیەنن ئەیاد جومەیلی کە بڕوا دەکرێت یاریدەدەری ڕێبەری داعش ئەبوبەکر بەغدادی بێت لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی عێراقی دەڵێت جومەیلی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تری دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەو هێرشە ئاسمانییەدا کوژراون کە لەلایەن هێزی ئامسانی عێراقەوە کرایە سەر ناوچەی ئەلقائم لە نزیک سنووری سوریا. هیچ زانیاری زیاتریان لەو بارەیەوە نەداوە.

ڕاپۆرتەکەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی عێراقی دەڵێت " فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی زۆر بە ووردی هێرشەکەیان کردۆتە سەر بنکەی سەرەکی داعش لە ئەلقائم و لە ئەنجامدا ئەیاند ئەل جومەیلی لەگەڵ ئەبو یەحیای یاوەری کە بەپرسی شەڕەکان بوو کوژراون.

هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە مانگی 10 وە ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵیان ڕاگەیاند. لە مانگی 1 دا هێزەکانی عێراق بە فەرمی ئازاد بوونی ڕۆژهەڵاتی موسڵیان ڕاگەیاند و دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای موسڵ. لەو کاتەوە بە دەیان هەزار کەس بەهۆی ئەو شەڕانە ئاوارە بوون.

XS
SM
MD
LG