Accessibility links

پەرلەمانى عێراق بڕیاری داگرتنى ئاڵاى كوردستانى لەكەركوک دا


لەدانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەمانى عێراقدا ، بەزۆرینەى دەنگ بریار لەسەر پرۆژەیەكى پەرلەمانتارە توركمانەكان درا بۆ داگرتنى ئاڵاى كوردستان لەكەركوک ، سەرجەم كوتلە كوردیەكانیش دژى بریارەكە وەستانەوە و دانیشتنەكەیان بەجێهێشت.

عادل نورى ئەندامى پەرلەمانى عێراق ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"سەرجەم پەرلەمانتاران بە شیعە و سوننە و ئیسلامى و عەلمانیەوە دژى هەڵكردنى ئاڵاى كوردستان لەكەركوک دەنگیان دا."

وتیشى"ئەوەى ئەمڕۆ لەپەرلەمان ڕوویدا راگەیاندنى دژایەتى كردنى كوردڤبوو لەلایەن عەرەبەوە بەهەموو پێكهاتەكانەوە."

بریارەكەى پەرلەمانى عێراق بۆ داگرتنى ئاڵاى كوردستان، لەكاتێكدایە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک هەفتەى ڕابردوو بەزۆرینەى دەنگ پێشنیازى پارێزگارى بۆ هەڵكردنى ئاڵا پەسەند كردبوو.

جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک ، بریارەكەى پەرلەمانى عێراقى بۆ داگرتنى ئاڵاى كوردستان لەكەركوک بە سیاسى وەسفكرد، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئاڵاى كوردستان لەكەركوک داناگیرێت ، گەر مشتومڕی یاسایش دروستبوو ئەوە دادگاى ئیتیحادی هەیە بۆ یەكلاى كردنەوەى پرسەكە."

وتیشى"دەبێت حكومەتى هەرێمیش بێدەنگ نەبێت و بێتە خەت."

لاى خۆشیەوە كامیل ساڵەیى قایمقامى ناوەندى كەركوک، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"دەوروبەرى كەركوک پێشمەرگە دەیپارێزێت كەئاڵاى كوردستان لەسەر سنگیەتى ، بریارەكەى پەرلەمانیش نایاساییە و باچاوەروانى رۆژانى ئایندە بكەین."

پێناچێت ئیدارەى كەركوک پابەند بێت بەبریارەكەى پەرلەمانى عێراقەوە بۆ داگرتنى ئاڵاى كوردستان، بەو پێیەى بریارەكە بە بریارێكى سیاسى دادەنێن نەک یاسایى .

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەونوەر لە کەرکوکەوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:09 0:00

XS
SM
MD
LG