Accessibility links

ئێران قسەکانی وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەبارەت بە پشتیوانیی کردن لە تیرۆرسم ڕەت دەکاتەوە و عەرەبستانی سعودیە تاوانبار دەکات


ئێران ڕاگەیاندنێکی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە کە وڵاتەکەی "بەرهەمهێنەری سەرەکی تیرۆرسم بێت" و ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرچاوی سەرەکی عەرەبستانی سعودیەی هاوپەیمانی ئەمەریکایە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمیەوە دەڵێت " هەندێک لە وڵاتانی کە لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت سەرچاودی سەرەکی تیرۆرسمی تەفکیری وەهابی و توندڕەوی پشتگوێ دەخەن".

ئەو بەمەبەستی گروپە توندڕەوە سوننەکان مەدرەسەی فەرمی وەهابی عەرەبستانی سعودیە بوو.

عەرەبستانی سعودیە نکوڵی لەوە دەکات کە پشیوانی تیرۆرسمی کردبێت و جیهادییەکانی لە ناوخۆی وڵاتدا سەرکوت کردووە هەزاران کەسی لە زیندان ناوە، ڕێگەی لە سەدان کەس گرتووە گەشتبکەن بۆ وڵاتانی تر و سەرچاوی دارایی ملیتانەکانیشی بڕیوە.

ئێرانی دەسەڵاتی شیعە و عەرەبستانی سعودیەی سوننە و هاوپەیمانی نزیکەی ئەمەریکا، نەیاری لە مێژینەن. هەر یەک ئەوەی تر تاوانبار دەکات بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم. پەیوەندییەکان زیاتر خراپ بوون لە کاتێکدا لە شەڕەکانی یەمەن و سوریا هەر لایەنەو پشتیوانی لە لایەک دەکات.

قاسمی گوتیشی " وتاری هەڵە لەسەر بناغە و سەرچاوی زانیاری و دارایی تیرۆرسم هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی دژە تیرۆری جیهانییە".

ئەم قسانەی قاسمی وەڵام بوو بۆ وتارەکەی ڕۆژی هەینی وەزیری بەرگری ئەمەریکایە کاتێک کە پرسیاری لەسەر لێدوانێکی ساڵی 2012 ی لێ کرا کە گوتبوی سێ هەڕەشەی سەرەکی کە ڕووبەڕووی ئەمەریکا دەبێتەوە ئێران، ئێران و ئێڕانە. جەیمس ماتس گوتی " لەو کاتەدا کاتێک باسی ئێرانم کرد من سەرکردەی نێوەندی سەرکردایەتی ئەمەریکا بووم و ئێران بەرهەمهێنەری سەرەکی تیرۆر بوو لەو کاتەدا ئەو وڵاتای سەرەکی بوو بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم و هێشتاش بەردەوامە لەسەر ئەو ڕەفتارانەی".

XS
SM
MD
LG