Accessibility links

هێمن کەریم: هیچ ئومێدێکم بە ئاسایش و یاسا نیە تەقەکەران بدۆزنەوە


ساڵانە هەڵسەنگاندنی رەوشی رۆژنامەوانان لەتەوای جیهاندا لەڕێی زۆرێک لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک پەیامنێرانی بێ سنور (RSF) و رێکخراوی بەرگری لەرۆژنامەنوسان(CPJ) و ماڵی ئازاد؛تێکڕا باس لەزۆرێک لەو توندوتیژی و پێشێلکاریانە دەکەن کە رۆژنامەنوسان لە وڵاتانی جیهاندا دووچاری بونەتەوە. بەتایبەتی وڵاتانی چین و ئەفغانستان و تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا و هاوکات بە گشتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا و ئەوروپا.

هاوکات رەوشی رۆژنامەوانان و میدیاکاران و چالاکوانان لەهەرێمی کوردستاندا جێی نیگەرانی زۆرێک لەرێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکانن، هەر لەکوشتنی رۆژنامەنوسان و نەدۆزینەوەو دادگایی نەکردنی بکوژان و توندوتیژی هەمەجۆر بەرامبەر رۆژنامەوانان. هاوکات پەیامنێرانی بێسنور کە بنکەی سەرەکیان لە پاریسە سەرلەبەری دۆسییەی کوشتنی رۆژنامەنوسانی کوردیان تۆمارکردووە، بەمدواییانە رێکخراوەکە کەیسی کوشتنی رۆژنامەوان نۆژین ئارهان لە ماڵپەری سەرەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکاو بەدواداچوون بۆ کەیسی تەقەکردن لەماڵی رۆژنامەنوس هێمن کەریم وتووێژێکی لەگەڵدا سازکردووە....

هێمن کەریم دەڵێت "تا ئێستا 13 سکاڵای یاساییم لەسەرە لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات و دانەیەکیش لەلایەن ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە".

هێمن باس لەوە دەکات کە چەندینجار هەڕەشەی لێکراوە؛ سەرباری ئەو ئەو هەڕەشانەش تا ئێستا نەزانراوە کێبوون ئەوانەی کە تەقیان لەماڵەی کردووە، بەڵام دەڵێت "هیچ ئومێدێکم بە دامەزراوە ئەمنی و یاساییەکانی ئەم وڵاتە نیە ئەم کەیسەی من بجوڵێنن و تەقەکەران بدۆزنەوە".

لەکاتێکدا هێمن دەڵێت "نزیکەی 20 فیشەکیان نابوو بە ماڵەکەمەوە و 8 فیشەکیان هاتۆنەتە ناو هۆڵی دانیشتنەکەمانەوە......"

هێمن کەریم باس لەزۆرێک لەوردەکارییەکانی ئەو کەیسە دەکات...

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن...

XS
SM
MD
LG