Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپی: هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە


پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕەشنوسێکدا بۆ دیاریکردنی هەڵوێستی خۆی ڕایگەیاند هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

لە ڕەشنووسەکەداهاتووە دەڵێت دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆ ئاسانکردنی کارەکانی جیابوونەوەکە بەڵام دەبێت لە سێ ساڵ تێپەڕ نەبێت و هەروەها دەبێت دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا لە لەندەن بگوازرێنەوە لەگەڵ دەستەی بانقی ئەوروپی و دەزگا پزیشکیە ئەوروپییەکانیش.

بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنتۆنیۆ تاجانی وتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری جیابوونەوەکەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پێویستە هەموو وڵاتانی بەشدار لە یەکێتی ئەوروپاڕازی بن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا وتی دەکرێت بڕیاری جیابوونەوەکە هەڵبوەشێنرێتەوە بەڵام یاساکان ڕوون و ئاشکران.

هەروەها وتیشی " ئەگەر بەریتانیا بڕیار بدات هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت ئەوا ناتوانێت بە تەنیا ئەوە بکات. دەبێت هەموو وڵاتانی بەشدار لە یەکێتی ئەوروپا بڕیار بدەن ئەگەر بکرێت یان نا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG