Accessibility links

سالار مەحمود: هه‌ڵمه‌تێک بۆ ئازادکردنی دیمیرتاش وهاوریه‌کانی

  • Jani Diylan

Salar Mahmud

دیارە هەموو لایەک بە هیوایە کێشەی کورد لە تورکیا لە رێگای دیالۆگ و ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێت و دیمیرتاش و هاوریەکانی و هەموو ئەو کوردانەی تر چالاکوانه‌کان کە لەم دواییەدا دەستگیر کراوون ئازاد بکرین، بەڵام وەکو باس دەکرێت کارێکی لەو جۆرە بە بێ درووستکردنی جۆرە فیشارێک لەسەر تورکیا و دەسەڵاتدارانی تورک شیانی نییە. ئەندام پەرلەمانێکی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دەستپێشخەریەکی کردووە بۆ هەڵمەتێک لە پێناوی ئازادکردنی دیمیرتاش و هاوریەکانی.

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە دەستپێشخەر و بانگەوازەی کردووە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دووای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ له‌ تورکیا په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ زیندانی کراوون، ئێمه‌ وه‌کو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری کوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ به‌ هاوکاری خۆمان ئه‌زانین وه‌ له‌ ماوه‌ی رابوردووشدا له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئێمه‌ پشتێوانی هه‌ده‌پمان کردبوو وه‌ ئێستاکه‌ پێمان وایه‌ به‌ ئه‌رکێکی قانونی، به‌ ئه‌رکێکی مرۆڤ دۆستانه‌ هه‌ڵمه‌تێکمان ده‌ستپێکردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای تورکیا وه‌ ناوه‌نده‌کانی ده‌روه‌ و تورکیا و عێراق و هه‌رێمی کوردستان تێبگه‌ن ئێمه‌ پشتێوانی له‌ سه‌روه‌ری یاسا ئه‌که‌ین له‌ ناوچه‌که‌ وه‌ پشتێوانی ئازادکردنی هاوکاره‌کانمانین له‌ په‌رله‌مانی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئازاد بوونیان پرس و کێشه‌کانی کورد له‌ باکوری کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی دیمۆکراسی و به‌ رێگای ئاشتی و گفت و گو چاره‌سه‌ر ببێ".

کاک سالار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ داخوازیه‌کی گشتیه‌، ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی رابوردوودا له‌ رێگای چه‌ند که‌ناڵێکه‌وه‌ هه‌وڵی خۆمان داوه‌ وه‌ له‌ ئێستاشدا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستیپێکردووه‌ وه‌ له‌ ئاێینده‌ی نزدیکدا کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ وه‌کو هه‌ڵمه‌تێکی گشتی ده‌ست پێی ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه‌ داوایه‌کی هه‌بێ بۆ ئه‌وی ئه‌وانیش هاوکار بن وه‌ ناوه‌نده‌کانی چاودێر له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ تورکیا وه‌ یه‌کێیی په‌رله‌مانتارانی جیهان وه‌ یه‌کێیی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا وه‌ خودی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌بێ وه‌ به‌ شێوازێکی مه‌ده‌نیهاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرتن و زیندانیکردنه‌ی ئازادیخوازان و په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کان و چالاکوانه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ تورکیا کۆتایی پێی بێت".

کاک سالار ده‌شڵێت " له‌ هه‌ر کوێ دیمۆکراسی له‌ پاشه‌کشه‌دا بێ دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی کاری په‌رله‌مانی په‌راوێز ده‌خرێ وه‌ له‌ هه‌ر کوێدا ئیراده‌ی گه‌ل په‌راوێز بخرێ دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان په‌لامار ده‌درێ ".

XS
SM
MD
LG