Accessibility links

ژەنەراڵ عامر بەگ: لە شەڕدا چاوەڕوانی هەموو شتێک دەکرێت و لۆمەی کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە ئەستۆی داعشە


سەرچاوە عێراقیەکان ئاماژە دەکەن بەوەی تا ئێستا نزیکەی دوو سەد هەزار کەس لە دانیشتوانی موسڵ توانیویانە خۆیان ڕزگاربکەن لەوەتای کردە لەشکرییەکەی ئازادکردنی موسڵ دەستیپێکردووە.

بەڵام هێشتاش وەک دەگوترێت زیاتر لە چوارسەد هەزار کەسی سیڤیل لە موسڵدا گیریان خواردووە.

کوژرانی زیاتر لە سەد کەسی سیڤیل لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا بە کارەساتێکی ترسناک ناودێرکراوە.

ژەنەراڵی فڕۆکەوان عامر بەگ دەڵێت ئەمە شەڕە و لە شەڕیشدا گوڵ و سێو ناهاوێژرێن و گوڵباران ناکرێت و هەموو شتێکیش چاوەڕوانکراوە بە تایبەتیش کاتێک بەرامبەرەکەت دوژمنێکی دڕندە و خوێنڕێژبێت و دەشڵێت داعش ئەزموونێکی گەورەی لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی موسڵدا وەرگرتووە و تاکتیک و ستراتیژیەتی خۆی لە شەڕەکاندا گۆڕیوە و مانۆڕی نوێ بەکاردەهێنێت.

ژەنەراڵ عامر کە ڕێکخەری بەرەی ئایندەی نەینەوایە دەڵێت هاوکاتی شەڕەکانی ڕۆژئاوای موسڵ داعش دەستیکردووە بە بەکارهێنانی خەڵکی سیڤیل و هێشتنەوەیان لەناو ماڵەکانیاندا و لە ژێرزەمینەکاندا و سێرەگرەکانیان لەسەر سەربانی ماڵەکان و باڵەخانەکان داناوە و لەو شوێنانەوە شەڕ دەکەن، دەشڵێت لە شەڕیشدا بەرەنگاربوونەوەی شوێنەکانی تەقەیان لێوە دەکرێن زۆر ئاساییە.

ژەنەراڵ عامر دەڵێت ئەو باڵەخانانەی داعش شەڕیان لێوە دەکات بە بۆمب چاندونی و هەروەها ئۆتۆمبێلیشی بۆ تەقاندنەوە ئامادەکردووە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ژەنەراڵ عامر، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقت ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:59 0:00

XS
SM
MD
LG