Accessibility links

لە خۆپیشاندی مۆسکۆدا نزیکەی 500 کەس دەستگیر دەکرێن


هەزاران کەس ڕۆژی یەکشەممە لە مەیدانی پۆشکینی مۆسکۆ کۆبونەوە بە مەبەستی خۆپیشاندانێکی ڕێگەپێنەدراوی دژی حکومەتی ڕوسیا. ئەمەش گەورەترین گردبوونەوە بوو لە ئاستی سەرتاسەری وڵاتەکە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابوردوودا.

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تاس لە زاری پۆلیسی مۆسکۆوە دەڵێت نزیکەی 500 کەس دەستگیر کراون.

ئالیکسی ناڤالنی سەرۆکی ئۆپزسیۆن کە هەڵمەتی دژە گەندەڵی بەرێوە دەبات، دەستگیر کرا لەکاتێکدا لە وێزگەیەکی شەمەندەفەری نزیک شوێنەکە بەرەو مەیدانی بەناوبانگی پۆشکینی مۆسکۆ دەچوو.

نەڤالنی و ڕێکخراوەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی داوای ئەو خۆپیشاندانەیان کردبوو، سەرنجی سەدان یان هەزار کەسی لە شارەکانی ڕوسیا ڕاکێشا لە ناویاندا سانپیتسبەرگیش.

پۆلیس دەڵێت نزیکەی 7 هەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەی مۆسکۆدا کردووە بەڵام ڕەنگە زیاتر بێت.

XS
SM
MD
LG