Accessibility links

قەتەر و ئێران هاوبەشن لەگەورەترین کێڵگەی گازی بەنێوبانگ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەردولا چالاکانە هەوڵدەدەن کە سەرچاوە گازییەکانیان هەناردەی ناوچەکەو ئەوروپا و ئاسیا و ناوچەکانی دیکە بکەن. هەندێک لە شارەزایان دەڵێن کە ئەم سامانانە پتر ململانێکان لەناوچەکەدا زیاتر دەکەن وەک لەسوریا و عێراق.

سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین کە گەورەترین دابینکاری گازە بۆ ئەوروپا، لە سێپتەمبەری 2015 دا دەستی لەکاروباری سوریادا وەردا، کە بە روکەش بۆ پشتیوانیکردنی رژێمە گرفتارەکەی بەشار ئەسەدە، بەڵام پتر پێدەچێت کە رێ لە هەندێک دەسەڵاتی ناوچەیی و جیهانی بگرێت بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی ئەو شوێنگە ستراتیژییە.

پوتین بە وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێت لەکارەکانتاندا بەرژەوەندی نیشتیمانییەکانی روسیا لەبەرچاوبگرن، بێجگەلە ناڕازیبونەکانی دیکە کە دەکەونە پەراوێزەوە. پێویستە بڕواننە ئەوانی دیکە و رێز لە بەرژەوەندییەکانی دیکە بگرن. ئەو هۆشداریان دەداتێ...

قەتەر کە هاوپەیمانی رۆژئاوایە و ئێران کە هاوپەیمانی روسیایە؛ هەردولایان لەگەورەترین کێڵگەی گازی ژێرئاوی لەجیهاندا هاوبەشن.

کێڵگەی گازی نۆرس دۆمی قەتەری و کێڵگەی ساوس پارسی ئێران شان بەشانی یەکتر پێکەوەن کە سەرەتا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی شێڵەوە لەساڵی 1974 دۆزراوەتەوە. نە قەتەر و نە شێڵ لەوکاتەدا خۆشحاڵ نەبوون بەو دۆزینەوەیە، تا ئەوکاتەی کە دەگەڕان بە دوای نەوتدا و هاوکات کێڵگەیەکی ئاسان نەبوو بۆ دەرهێنانی نەوت. وەزیری پێشووی وزەی قەتەری عەبدوڵا ئەل ئەتیاح بە کۆمکاری وزەی دورگەی عەرەبی گووت:

کە شێڵ بڕیاری دابوو کە نەوتی کێڵگەکە دەرنەهێنێت و قەتەریش توانای ئەوەی نەبوو کە بۆ چەندین دەیەی دیکە دەریبهێنێت تا ئەوکاتەی مەیرسک پرۆژەکەی گرتەدەست و تەکنیکێکی پێشکەوتووی بەکارهێنا کە پێکهاتبوو لە هەڵکەندنی ئاسۆیی بۆ هەڵکێشانی گاز لە چینە قەوارە ناجێگیرەکانی کانگا نەوتییەکەدا.

دەشڵێت قەتەر بوو بە وڵاتی گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی شلی سروشتی لەجیهاندا بۆ بەرهەمهێنانی 77 ملیۆن تەن لەساڵێکدا.

عەبدوڵا ئەل ئەتیاح دەڵێت بازاڕەکانی ئەوروپا بەپەرۆشبوون بۆ کڕینی و قەتەریش ئامادەی هەناردەکردنی و فرۆشتنی بوو بە ئەوروپا کە پێکهاتبوون لە ئیسپانیا، ئیتالیا، بەریتانیا و پۆڵندا...لەگەڵ 55 کەشتیگەلی گواستنەوەی خۆی.

هەرچۆنێک بێت ئێران تێکڕا 8 ساڵ دووچاری شەڕێکی توندوتیژ بۆوە لەساڵی 1980 ەوە بۆ 1988 لەگەڵ عێراقی دراوسێیدا، کە دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت کەمتر جێیبایەخی رژێمەکە بوو، تا کۆتایی نەوەدەکان و ماوەی حوکمڕانی سەرۆکی ریفۆرمیستی ئێران محەمەد خاتەمی کۆمپانیای ساوس پارسی کردە ئامانج بۆ وەبەرهێنان.

پرۆژەی قۆناغی 25 بۆ وەبەرهەمهێنانی ساوس پارس بەهێواشی دەستیپێکرد و ناوبەناو بەردەوام بوو لەنێو ئەو سزا نێودەوڵەتیانەدا کە سێکتەری وزەی ئێرانی ئیفلیج کردبوو.

سەرۆکی پێشویی ئێران ئەبو حەسەن بەنی سەدر کە بۆ تەنها جارێک وەزیری دارایش بوو. بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە ئێران 8 لە کێڵگە نەوتیی و گازییەکان لەگەڵ دراوسێکانی دورگەی عەرەبیدا بەهاوبەشی کاری لەسەر دەکەن کە قەتەریش دەگرێتەوە کە گازندەی ئەوە دەکات کە قەتەر ئەو هەلەی قۆستۆتەوە.

هەروەها دەشڵێت قەتەر دوو هێندەی ئێران گاز بەرهەمدەهێنێت و دەشڵێت وڵاتانی دراوسێی ئێران رێز لەمافەکانمان ناگرن، دەشڵێت سەرباری پەیوەندی خراپی نێوان ئێران و قەتەر ئەبو حەسەن پێیوانیە ئەم دوو وڵاتە کە دوو نەیاری یەکترین؛ نەتوانن نەوتەکانیان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکەن.

قەتەر پێویستی بەوە نیە کە بچێت بۆ عێراق و سوریا بۆ وەبەرهێنانی گاز لەبەرئەوەی راکێشانی بۆرییە نەوتەکان لەرێی سعودییەوە هەرزانترە. هاوکات ئێران باشتر دەبوو گازەکەی خۆی لەرێی بۆرییە نەوتییەکانی تورکیاوە بفرۆشتبایە لەبری ئەوەی لەڕیی سوریاو عێراقەوە، کە دووبەرابەر بڕی تێچونەکەیەتی.

هەرچۆنێک بێت سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد لەسەروەختی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە ساڵی 2009 دا چەند ساڵێک بەرلە هەڵگیرساندنی جەنگی ئاینزاکان و تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا؛ جەختی کردەوە لەوەی کە سوریا ببێتە رێڕەوی بۆرییە نەوتییەکان لە وڵاتانی خلیجەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست.

لەچاوپێکەوتنێکیدا لە مانگی 12 ی 2016 دا بەشار ئەسەد ئیدیعای ئەوە کرد کە رەنگە پرۆژەکانی رێڕەوی بۆرییە نەوتییەکانی کە لەنێوان ئێران و قەتەردا لە کێبڕکێدایە بوبێتە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لەماوەی ئەو 6 ساڵەدا.

ئەو دەڵێت کە دوو رێگا بە سوریادا تێدەدپەڕن؛ یەکێکیان لە باکورەوەیە بۆ باشور، کە پەیوەندی بە قەتەرەوە هەیە، ئەوی دیکەش لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوایەو بەرەو دەریای ناوەڕاست کە بەعێراقدا تێدەپەڕێت لە ئێرانەوە. لەوکاتەدا ئێمە دەستمان کرد بەو پڕۆژەیەی کە رێڕەوەکە لە رۆژەهەڵاتەوە دەچێت بۆ رۆژئاوا و من لەوباڕەدام کە چەندین وڵات دژی سیاسەتەکانی سوریا بون کە نەیاندەویست سوریا ببێتە سەرچاوگەی وزە.

بەڵام سەرۆک وەزیری پێشووی قەتەر حەمد بن جاسم بن جابر ئالسانی لەچاوپێکوتنێکی ساڵی رابردوودا لەگەڵ (بی بی سی) عەرەبی دا دەڵێت کە ئەو باوەڕناکات کە قەتەر یان سعودیە سیاسەتی هەژمونگەری خۆیان لەسوریا پیادە بکەن لەبەرئەوەی هەردوو لایان پێویستیان بە سەقامگیری هەیە لەبری ئەوەی کە پیادەی هەژمونی قەڵمڕەوی خۆیان بکەن.

XS
SM
MD
LG