Accessibility links

ئەمین بەکر: ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ یانی دەرفەتدان بە داعش


ئەمین بەکر
ئەمین بەکر

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی زیاتر لە سەد خەڵکی سیڤیل لە ئاکامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی بۆ سەر مۆڵگاکانی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە شاری موسڵ حکومەتی عێراق کردە لەشکرییەکانی ڕزگارکردنی موسڵی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.

ئەمین بەکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت کردە لەشکرییەکان بەتەواوەتی ڕانەگیراون بەڵکو ئەو بڕیارە هەندێکی گرتۆتەوە و دەشڵیت سەرکردایەتی کردە لەشکرییەکانی نینەوا ڕایگەیاندووە لە هەندێک شوێندا کە پێویست بە وردەکارییە، هێرشەکان ڕاگیراون لە پێناو زانینی هۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیانی سیڤیلی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەمین بەکر ئاماژەش بەوە دەکات یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بووە مایەی کاردانەوەی حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ میدیا، کاتێک باسی کوژرانی خەڵکی سیڤیل کەوتە ناو میدیاکانەوە ، دەشڵێت دەنا پێشتریش ڕووداوی ئاوەها هەبوون و زۆریش بوون.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:58 0:00

XS
SM
MD
LG