Accessibility links

داعش فەرمان دەدات ڕەققە چۆڵ بکرێت


چالاکوانان دەڵێن ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە فەرمانی بە دانیشتوانی شاری ڕەققەی سوریا داوە کە شارەکە چۆڵ بکەن دوابەدوای ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەنداوێکی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی دەدرێت لەسەر ڕووباری فورات ئەگەری ڕوخانی هەیە.

چەکدارانی داعش دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بەنداوی تەبقەیان بە هێرشە ئاسمانییەکان لاواز کردوە کە نزیکەی 40 کیلۆمتەر لە ڕۆژئاوای شاری ڕەققەوە دوورە. دەشڵێن لە ئێستادا ئاستی ئاوەکە بەرزەوە بووە.

توندڕەوانی داعش شاری ڕەققەیان لە ساڵی 2014 لە دەستی سەرهەڵدوانی سوریا سەند و لە ئێستادا وەکو پایتەختی خەلافەتەکەیان لێی دەڕونن.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەو بەنداوەی کە لە ژێر دەستی داعشدایە بەهۆی هۆکارێکی نەزانراو داخرابوو.

هێزی هاوپەیمانان بە ڕیبەرایەتی ئەمەریکا کە لەو ناوچەیە شەڕی دژ بە داعش دەکەن لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

ئەم ڕاپۆرتانە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی گروپێکی سەرەکی ئۆپزسیۆنی سوریا داوای لە هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا کردووە ناوچەکان دانیشتوان لە دەوروبەری شارەکە نەکاتە ئامانج.

ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە نیگەرانییەکی قوڵی هەیە لەمەڕ زیانی کەسانی مەدەنی لە هەڵمەتەکاندا دەژ بەو ڕێکخراوە توندڕەوەدا. ئەو کۆمەڵی ئۆپزسیۆنە بەشدای دەکات لە وتووێژەکانی ژنێڤ بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا دەڵێت لەو بڕوایەدایە هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان هەبووە لەو هێرشە ئاسمانییەی کە بەلایەنی کەم 30 کەسی سیڤیلی تێدا کوژراون کە لە ناو خوێندنگایەکی دەروەی ڕەققە خۆیان حەشار دابوو لە 21 ی مانگی 3. هێزەکانی هاوپەیمانانیش دەڵێن لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکەن.

ئەمەریکا پشتیوانی ئاسمانی و زەمینی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێبەرایەتی کوردەکان دەکات، کە نزیک بوونەتەوە لە شاری ڕەققەو بەنداوی تەبقە.






XS
SM
MD
LG