Accessibility links

کۆبونەوەی ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەب بەر لە لوتکەیەکەی کۆمکاری عەرەب


سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکانی هەرێمەکە ڕێژەی بێکارییە کە لە سەدا 29 یە. لە میانەی قسەکانیدا بەر لە کۆبونەوەی لوتکەیی ڕێبەرانی عەرەبی لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، ئەحمەد ئەبو ئەلغیت لە بە وەزیرانی ئابوری هەرێمەکەی گوت دەبێت مەسەلەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی ببنە سەرتۆپی بایەخی کۆبونەوە لوتکەییەکە چونکە هاوڵاتیانی عەرەبی لە ڕووی ئابورییەوە هەست بە نائارامی دەکەن و بڕواشیان بە ئایندە لاوازە.

سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی هەروەها گوتیشی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی جیهانی عەرەبی تەمەنیان لە ژێر 30 ساڵانەوەیە و پێویستە وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی دە ساڵدا 60 ملیۆن کار بخولقێنن بۆ ئەوەی خەڵکانی نوێ لە بازاڕی کاردا لەخۆبگرێت. ناوبراو گوتیشی بازرگانی لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا هێشتا نزمە و بە ڕێژەی لەسەدا 8 بۆ 10 یە لە کۆی گشتیدا.

وەزیرانی 22 ئەندامی کۆمکاری عەرەبی بەر لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ، کۆبونەوەی ئامادەکاری بۆ ئەو مەبەستە ساز دەکەن.

XS
SM
MD
LG