Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی ئەمەریکا کەسێک دەکوژرێت و 14 کەس بریندار دەبن


کاربەدەستان لە شاری سینسیناتی لە ستانی ئۆهایۆ دەڵێن بەلانی کەم 15 کەس لە تەقەکردنەکانی زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممەدا بەرکەوتوون و یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

کاربەدەستێکی پۆلیس دەڵێت دیمەکانی پاش تەقەکردنەکان لە یانەی شەوانەی کامیۆدا زۆر ترسناکن و دەشڵێت لە کاتێکدا هێرشبەرەکە دەستی بە تەقەکردن کردووە بە سەدان کەس لە یانەکەدا بوون.

میدیای خۆجێیی دەڵێت زۆرێک لە بریندارەکان لە ڕەوشێکی خراپی تەندروستیدان. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش کاربەدەستان باسیان لە دەستگیرکردنی هێچ کەسێک نەکردووە، بەڵام دەڵێن لەوانەیە تەقەکەرەکان زیاد لە یەک کەس بووبن و دەشڵێن هۆکاری ئم ڕووداوە چی بووە هێشتا نەزاندراوە.

XS
SM
MD
LG