Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا ڕەنگە ڕیفراندۆمێک لەسەر بوون بە ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا بکات


سەرۆکی تورکیا دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی هەوڵی ڕیفراندۆمێکی هاوشێوەی ئەوەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بدات لەسەر ئەوەی ئایە بەیەوێت هەوڵی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا بدات.

ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆبونەوەی تورکیا و بەریتانیا لە شاری ئەنتالیای باشوری تورکیا سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەو پێشنیازەی کرد لە کاتێکدا ئاڵۆزییەکانی نێوان ئانکەرەو و حکومەتانی یەکێتی ئەوروپا بەر لە ڕیفراندۆمەکەی 16 ی مانگی 4، بۆ فراوان کردنی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی تورکیا، لە هەڵچووندایە.

سەبارەت بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەردۆغان گوتی ڕەنگە ڕیفراندۆمێکی هاوشێوە لە پاش ریفراندۆمەکەی 16 ی 4 بکرێت گوتیشی ئەو ڕێز لە هەر بۆچوونێک دەگرێت کە خەڵی بڕیاری لەسەر بدەن.

لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەردۆغان ڕەخنەی لەوانە گرت کە دەڵێن تورکیا ڕێگەی پێنادرێت بچێتە یەکێتی ئەروپاوە ئەگەر ڕیفراندۆمەکە بکات.

ئەو گوتی هیچ کەسێک تورکیا بڕێوە نابات.





XS
SM
MD
LG