Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: هێشتا نه‌توانراوه‌ هاووڵاتیه‌کی سڤیل، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێک له‌ خه‌ڵکێکی تر له‌ کاتی رۆماڵکردن جیا بکرێته‌وه‌ که‌ چه‌ک به‌ ده‌سته‌

  • Jani Diylan

Niyaz Abdulla

بەو پێیەی میدیا وەکو دەسەڵاتی چوارەم تەماشا دەکرێ و رۆژنامەنووسان وە یاخود میدیاکاران هەمیشە وەکو چاودێر راوه‌ستاوون بۆ رۆماڵکردنی رووداوه‌کان وه‌ یاخود تۆمارکردنی باش و نە باشی دەسەڵاتداران ئه‌وه‌یه‌ ده‌بینین که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامئەو پەیوەندیە باشە لە نێوانیاندا نییە.

لە رۆژانی رابوردوو بەرهەمی شەری نەگریسی خانە سوور ژیانی رۆژنامەنووسێکی تری کورد لە هەرێمەکەدا لێکه‌وته‌وه‌، ئاخۆ ئەمە چیمان پێی دەلەی چەک بە دەستان رۆژنامەنووس لەوانەی تر جیا ناکەنەوە؟

Nujian Erhan
Nujian Erhan

نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و چالاک له‌ بواری داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " رۆژنامه‌نووسان به‌ ته‌نیا له‌ کاتی رۆماڵکردنی کاری رۆژنامه‌وانی شه‌هید ناکرێن یا خود تیرۆر ناکرێن یاخود بریندار نابن و به‌ گولله‌ ناپێکێنرین به‌ڵکو رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ باوه‌شی داێکیان، له‌ به‌ر ده‌رگاێ ماڵه‌کانیان، له‌ شوێنی کارکردنیان ئه‌رفرێن و شه‌هید ئه‌کرێن و گولله‌ باران ئه‌کرێن، ئه‌مه‌ پێمان ئه‌ڵێت به‌ تێکرا هه‌ر رۆژنامه‌ نووسێک ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستی داعش شه‌هید بێت، بکوژرێت وه‌ یاخود به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ناوخۆێ هه‌رێمی کوردستان، له‌ راستیدا ئه‌م دوو عه‌قلیه‌ته‌ هاووتاێ یه‌کن چونکه‌ کرده‌ی تیرۆریستی هه‌ر تیرۆریستیه‌ وه‌ کرده‌ی کوشتن هه‌ر کوشتنه‌، به‌ڵام ئه‌و کرده‌ کوشتانه‌ی له‌ ناوخۆێ هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌رامبه‌ر میدیاکاران ئه‌نجام ئه‌درێن زۆر تاوان و باجه‌که‌ی گه‌وره‌تره‌ له‌و کوشتنه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ئه‌نجام ده‌درێت".

نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " شه‌هیدکردنی نوژیان شه‌رمه‌زاریه‌کی زۆر زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ ناوچاوانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ناوخۆێ هه‌رێمی کوردستان، ‌ له‌ راستیدا تاوان نه‌ک ته‌نیا هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بن، زێره‌ڤانی بن ، ئاسایش بن، ئه‌نجامی بده‌ن تاوانه‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ریلایه‌ک،شه‌رڤانێکیش ئه‌نجامی بدات تاوانه‌ و هه‌مان ئاستی شه‌رمه‌زاری هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هێشتا نه‌توانراوه‌ هاووڵاتیه‌کی سڤیل، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست جیا بکرێته‌وه‌ له‌ خه‌ڵکێکی تر له‌ کاتی رۆماڵکردن که‌ چه‌ک به‌ ده‌سته‌".

نیاز خانم ده‌شڵێت" کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ میکانیزمی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان تا ئێستا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ تێکرا له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران، له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌نگێکی نارازی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ نووسانیش هه‌میشه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ بوه‌ که‌ رووبه‌رووێ کوشتن و بڕین و ئیهانه‌کردنیان بکاته‌وه‌، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش به‌ هۆێ که‌ به‌رپرسانی باڵا به‌رده‌وام پێییه‌وه‌ گلاوون له‌ ئاراسته‌ کردنی تاوانه‌کان، بۆیه‌ هیچ کاتێک ده‌ستی تاوانباران به‌ ته‌واوی ئاشکرا نه‌بوه‌ و له‌به‌رده‌م دادگا سزاێ یاساییان وه‌نه‌گرتووه‌، بۆیه‌ به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌ ئێستا له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوایه‌ که‌ تا ئێستا هیچ روونکردنه‌وه‌یکیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌".

XS
SM
MD
LG