Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گرتوخانەیەک لە سوریا 16 کەس دەکوژرێن


ڕێکخراوێکی چاودێری سوریایی ڕادەگەیەنێت بەلانی کەم 16 کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر گرتوخانەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کوژراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند زیندانیان و کارماندانی زیندانەکەش لەو هێرشەی کە کراوەتە سەر شاری ئیدلبی ژێر دەستی سەرهەڵداوان کوژراون.

ئەو ڕێکخراوەکە دەشڵێت ڕاپۆرتی ئەوەی پێ گەیشتووە کە ژمارەیەک لەوانەی کە کوژراون پاش هێرشە ئاسمانیەکە هەوڵی ڕاکردنیان دابوو و لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەیان لێکراوەو کوژراون.

ئیدلب لە ژێر دەستی ئۆپزسیۆندایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بە بەردەوامی هێرشە دەکەنە سەر ناوچەکە بۆ پشتیوای کردن لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد.

لە ساڵی 2011 وە بەهۆی ناکۆکییەکان لە سوریا بەلانی کەم 400 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 1 ملیۆن کەسیش بریندار بوون هاوکات نیوەی دانیشتوانی وڵات ئاوارە بوون.

XS
SM
MD
LG