Accessibility links

پارتەکەی خودی سەرۆک ترامپ لە یاسای خزمەتگوزاری تەندروستیدا شکستیان پێهێنا


ڕۆژێکی زیادە نەیتوانی ببێت بە هۆی یەکەم سەرکەوتنی پەسەند کردنی یاسا بۆ سەرۆک دانۆڵد ترامپ و پارتی کۆماری.

ڕۆژی هەینی کۆمارییەکان دەنگدانی گرنگیان لەسەر یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی پوچەڵ کردەوە لە بری ئەوەی کە بە دەنگدانەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران بدۆڕێن.

پارتەکەی خودی سەرۆک ترامپ شکستێکی گەورەیان پێهێنا.

پوچەڵکردنەوەی دەنگدانەکە دوابەدوای پشێوییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە بوو کاتێک کاربەدەستان دەنگدانێکیان دوواخست بەوی هیوایەی کە 24 کاتژمێری زیاتر ڕەنگە بتوانێت پشتیوانی زیاتر بەدەستبهێنێت بۆ پوچەڵ کردنەوە و گۆڕینی خزمەتگوزاری تەندروستی ناسراو بە خزمەتگوزاری ئۆباما.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پۆڵ ڕایەن پاش گەیاندنی هەواڵەکە بە سەرۆک ترامپ لە کۆشکی لە میانەی کۆبونەوەیەک لە کۆنگرێس بۆ ئەندامانی پارتەکەی قسەی کرد.

ئەم یاسای خزمەتگوزاری تەندروستییە کە دڵنیا بوون دەتوانن بیگۆڕن، ئەوە پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە کۆمارییەکان چۆن دەتوانن ئەجەنداکانی تری وەکو گۆڕانکاری لە باج، خەرجی حکومەت، و شتەکانی پەسەند بەکەن. هەرچەندە کۆمارییەکان لە هەردوو خانەی کۆنگرێش زۆرینەن و کۆشکی سپیشیان لە دەستدایە بەڵام کاردانەوەکانی ئەندامەکان کە چۆن کۆبونەوەکەیان بەجێهێشت ئەوە دەخاتە ڕوو کە پارتەکە لە چ ڕەوشێکدایە.

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی لە کۆمارییەکان کرد کە خزمەتگوزاری تەندروستی ناسراو بە خزمەتگوزاری ئۆباما دەهێڵێتەوە و سەرنج دەخاتە سەر گرفتەکانی تر، ئەگەر ڕۆژی هەینی پشتیوانی لە یاسایەکی نوێی خزمەت گوزاری تەندروستی نەکەن.

XS
SM
MD
LG