Accessibility links

ترامپ: ڕۆژی هەینی خزمەتگوزاری تەندروستی پەسەند بکەن یان خزمەتگوزاری ئۆباما دەمێنێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی لە کۆمارییەکان کردووە کە خزمەتگوزاری تەندروستی ناسراو بە خزمەتگوزاری ئۆباما دەهێڵێتەوە و سەرنج دەخاتە سەر گرفتەکانی تر، ئەگەر ڕۆژی هەینی پشتیوانی لە یاسایەکی نوێی خزمەت گوزاری تەندروستی نەکەن.

هەتا ئێستا ڕوون نییە ئایە کۆمارییەکان پشتیوانی تەواویان هەیە بۆ پەسەند کردنی یاسایەکی نوێی خزمەتگوزاری.

برادڵی براین نوێنەری کۆماری ئەلەباما بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەمە ساتەوەختێی زۆر ئاڵۆزە بۆ هەموان، لەبەر ئەوەی ئێمە گەیشتوینەتە هێڵی کۆتایی بەڵام پێم وابێت وابەستەیی هەیە بۆ ئەوەی کۆتایی پێبهێنین بە شێوەیەکی باش".

لە ڕۆژی پێنجشەممە پۆڵ ڕایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئەندامێکی کۆمارییە بەبێ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوانان بداتەوە ڕایگەیاند" نزیکەی 7 ساڵ و نیوە ئێمە پەیمانمان داوە بە گەلی ئەمەریکا کە چاکسازی دەکەین و ئەم یاسا خراپە دەگۆڕین لەبەر ئەوەی ئەمە خێزانەکان دەڕوخێنێت و تێکی دەدات، و سبەینێ ئەو کارە ئەنجام دەدەین."

نانسی پیلۆسی ڕێبەری کەمینە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ترامپ هەڵەیەکی نەشارەزایی کردووە کە پەلەی کرد لە دەنگدان لەسەر ئەم یاسایە بەبێ هیچ ڕێککەوتنێکی پارتەکە.

پیلۆسی گوتیشی لە کۆتاییدا بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی دیموکراتەکاندا دەبێت دەرەنجامەکەی هەر چییەک بێت.

XS
SM
MD
LG