Accessibility links

هاوپه‌یمانان کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گوێراگرتن له‌ پلانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


Fighting Islamic State

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیرانی 68 له‌ هاوپه‌یمانی به‌ رێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شه‌ری دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ واشنتن کۆ ده‌بنه‌وه‌ بۆ زۆرتر گوێراگرتن له‌ باره‌ی پلانی سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان دانڵد ترامپ بۆ له‌ ناو بردنی بنکه‌ به‌هێزه‌ پاشماوه‌کانی جیهادیسته‌کان له‌ عێراق و سوریا.

ترامپ به‌ ژنراله‌کانی فه‌رمانی دا بۆ داڕشتنی ستراتیژیه‌تێکی به‌ خێرا بۆ له‌ ناو بردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خه‌لافه‌ت.

کۆبونه‌وه‌که‌ که‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت هه‌ر وه‌ها ئه‌و هه‌له‌ بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ریکس تیلرسن ده‌ره‌خسێنێ که‌ له‌و سێبه‌ره‌ بێته‌ ده‌روه‌ و شوێن په‌بجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ به‌شه‌ دیپلۆماسیه‌که‌یدا به‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵدانه‌ هاوبه‌شدا دیار بێت.

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر پێش وتو وێژه‌کان له‌ واشنتن بوو ووتی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا له‌ مه‌ودای بینیندایه‌، عه‌بادی ووتی ده‌سه‌لمینین داعش ده‌کرێ بکوژرێ و له‌ ناو ببرێت.


XS
SM
MD
LG