Accessibility links

حەسەن عەلەوی: ئەوانەی سەر بە ئێرانن لە عێراقدا ناخوازن هێزی پیادەی ئەمریکی لە شەڕی دژی داعشدا بەشداربێت نەک نیشتمان پەروەرەکان


حەسەن عەلەوی
حەسەن عەلەوی

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوەندی کێشە ئاسایشی و سیاسییەکانی عێراقدا بە فەرمی بانگهێشتی سەرەک وەزیری وڵاتەکە دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ.

حکومەتی عێراق دەڵێت حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەکانیدا لە ئەمریکا سەنگی دەخاتە سەر هاوکارییە لەشکری و ئابوری و ئاسایشیەکانی نێوانیان.

وەهاش بڕیارە سەرەک وەزیری عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە داعشدا بکات.

حەسەن عەلەوی، نوسەر و بیریاری عێراقی دەڵێت عێراق زیاتر پێویستی بەم سەردانە بووە وەک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەشڵێت هیواداریشە کە ئەمریکا ڕۆڵی متمانە و پشتیوانی ببینێت بۆ عێراق و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا بپارێزێت.

بەڕێز عەلەوی نایشارێتەوە کە ڕکابەرێکی سەرسەختی حەیدەر عەبادیە، بەڵام بە باشتری دەزانێت لە سەرەک وەزیرەکانی پێشووی وڵاتەکەی.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوەتای شەڕی داعش دەستیپێکردووە، بە هێرشی ئاسمانی بەشدارە لەم شەڕەدا، حەسەن عەلەوی لەوبڕوایەدایە پێویست بە زیاترە و دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانیش دەتوانن باڵەخانەکان و پردەکان و ڕێگەوبانەکان و شوێنە سیڤیلیەکان وێران بکەن و لە هەمان کاتیشدا چەکدارەکان دەتوانن خۆیان دەربازبکەن و لە شوێنێکی ترەوە دەربکەونەوە، هەر بۆیە هێزە کاریگەرەکە لەم شەڕەی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا هێزی پیادە و بەشداری ڕاستەوخۆیانە لە شەڕەکەدا و دەشڵێت بەبێ بوونی ئەم هێزە پیادەیە دۆسێکان ئاڵۆزدەبن.

حەسەن عەلەوی دەڵێت بوونی ئەمریکا بە متمانە و پاڵپشت بۆ عێراق گرنگە لە بەرامبەر ئەو هێزانەی چواردەوری عێراقیان داوە بەتایبەتیش تورکیا کە ئاو لە عێراق دەبڕێت و هەروەها ئێران کە خاوەنی زۆرترین کاریگەرییە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ حەسەن عەلەوی، نوسەر و بیریاری عێراقی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00

XS
SM
MD
LG