Accessibility links

هادی سۆفیزاده‌: قه‌یرانی سوریا پرۆژه‌یه‌کی ریشه‌داره‌ و له‌ ناوه‌نده‌ فیکریه‌کانی بریتانیادا کاری بۆ کراو

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh

زۆر جار پێشبینیه‌کان وا ئاسان نه‌بوه‌ ئاخۆ گۆڕانکاریه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ چ ئاقارێکدا ده‌شکێت، چونکه‌ باێ گۆڕانکاری که‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ هه‌ڵی ده‌کات، له‌ پڕدا وه‌کو گه‌رده‌لول به‌ره‌و لایه‌کی تر ده‌یبات.

زۆر جار پێشبینیه‌کان وا ئاسان نه‌بوه‌ ئاخۆ گۆڕانکاریه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ چ ئاقارێکدا ده‌شکێت، چونکه‌ باێ گۆڕانکاری که‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ هه‌ڵی ده‌کات، له‌ پڕدا وه‌کو گه‌رده‌لول به‌ره‌و لایه‌کی تر ده‌یبات.

هادی سوفیزاده‌ لێکۆڵه‌ر، شاره‌زای ئێران و که‌وکاس و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ به‌ پێی هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌ک هه‌ستیارترین ناوچه‌ی دونیایه‌، پێشبینیه‌کان ئاسان نییه‌، به‌ تاێبه‌ت رۆژانێک که‌ پێشبینی نه‌ده‌کرد رژێمی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێ، که‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، روسیا، هێزی کورد و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ هێزی ئه‌سه‌د له‌ هه‌رێمی مه‌نبج به‌ دژی تورکیا و ئه‌رته‌شی ئازاد راوه‌ستن، ئه‌مه‌ ئه‌و شتانه‌ن که‌ شیانی پێشبینی نه‌بوون".

کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌ڵام کاتێک چاو به‌ پرۆژه‌ی ناوه‌نده‌ بریار ده‌ره‌کان دا ئه‌خشێنین ده‌بینین که‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی که‌ ئه‌ورۆ له‌ سوریادا هه‌یه‌ وه‌ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵانی 80 – 81 دا له‌ شوێنه‌ تاریکه‌کانی ناوه‌نده‌ فیکریه‌کانی وڵاتی بریتانیا کاری بۆ کراوه‌ و زه‌مینه‌ سازی بۆ کراوه‌ تا به‌ ئه‌مرۆ گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ریشه‌ داره‌ وه‌ شتێک نییه‌ کوت وپر خوڵقا بێت".

کاک هادی ده‌شڵێت " بڵۆک به‌ندیه‌کان له‌ گۆڕاندایه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ هه‌رێمی شه‌هبای باکوری رۆژئاوای کوردستان وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پێی ده‌ڵێن هه‌رێمی مه‌نبج و الباب، ئه‌وه‌ خاڵی کۆتایی قه‌یرانه‌کانه‌ وه‌ له‌وێدا هه‌موو ئه‌و بلۆکانه‌ ( تصفیه‌ حساب) خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئه‌که‌ن، وه‌ کورد له‌ ناو خوێدا گرفتی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ نه‌ باشترین هه‌ڵی له‌ ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا بۆ هه‌موار بوه‌ ".

XS
SM
MD
LG