Accessibility links

مەسعود عەبدولخالق: ڕووداوەکەی دەزگای ستاندەر چاوەڕوانکراوبووە


مه‌سعود عه‌بدولخالق

هێزێکی ئاسایشی لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن و ئەو هێزە ڕێگە نادات کۆڕێکی ئەم دەزگایە بەڕێوەبچێت و هەر ڕۆژی چوارشەممەش دەزگاکە دادەخات.

ڕۆژی پێنجشەممە دەزگاکە دەست دەکاتەوە بە کاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆی.

سەرۆکی دەزگای ستاندەر دەڵێت وەک چۆن داخستنەکە بێ بنچینە و نایاسایی بوو، ئاوەهاش کرانەوەی دەزگای ستاندەر لەسەر هیچ بنچینەیەک و لەسەر بنەمای یاسایی نەبووە و کۆمەڵێک نادیار لەو هاوکێشەیەدا هەیە و دەشڵێت دەزگای ستاندەر نزیکەی دە ساڵە هەفتانە کۆڕ و سیمیناری هەیە لەسەر پرسە گرنگەکان لەوانە چۆنیەتی چارەسەری کێشەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان بە بەشداری ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (دکتۆر عەبدوڵا ئاگرین) و دکتۆر موحمەد کیانی کەسایەتی ناوداری هەرێمی کوردستان، بەڵام وەک ئاماژەی پێدەکات دەسبەجێ ئەو هێزە ئاسایشیە چووەتەژوورێ و فرمانی داوە هەم کۆڕەکە نەکرێت و هەمیش دەزگاکە دابخرێت، بەبێ ئەوەی بڕیاری دادگاشیان پێبێت.

بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی شاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان باسی لەوە کردووە هەر کۆڕێک لەلایەن هەر ڕێکخراوێکی سیاسییەوە ئەنجام بدرێت لە شاری هەولێر پێویستە مۆڵەتی لە حکومەتی هەرێمەوە وەرگرتبێت.

مەسعود عەبدولخالق دەڵێت ئاسایش ناتوانێت هەروا لە خۆوە یاسا دەربکات و دەبێت سەرچاوەیەکی یاسایی دەریبکات و دەشڵێت کاتێک کە مۆڵەت بۆ دەزگای ستاندەر وەرگیراوە ڕێگەدراوە بە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمنارێک و دە ساڵە ئاوەها ئیش دەکەین و دەشڵێت ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ بە وردی ئاگاداری یاسا و دەنگ و باس و ڕەوشی ناو هەرێمی کوردستان نییە و دەڵێت ئەمە چەندەمین جارە ڕووبەڕووی لێدوانی وەها سەیر و سەمەرە دەبینەوە.

سەبارەت بە بەشداری (تەڤگەری ئازادی) لەو سیمینارەدا، مەسعود عەبدولخالق،سەرۆکی دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن دەڵێت بە هیچ شێوەیەک تەڤگەری ئازادی پەیوەندی بەو کۆڕەوە نەبووە و تەناتەت ئەندامێکیشیان لەوێ نەبوون و بانگهێشتیش نەکرابوون.

بەڵێن ساڵح، وتووێژی لەگەڵ مەسعود عەبدولخالق، سەرۆکی دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG