Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

  • Balen Salih

پرسیارگەلێکی زۆر هەن سەبارەت بە ئەگەرەکانی پاش شکستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی.

داعش وەک زۆرێک لە شیکەرەوە و تەنانەت سەرکردە لەشکرییەکانیش باسی دەکەن لاواز بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ شوێنی زیاتر لە دەست دەدات لەو ناوچانەی لە هەردوو وڵاتی عیراق و سوریادا داگیریکردبوون و دەوڵەتی خەلافەتی تیادا ڕاگەیاندبوو.

باسکردنەکان زۆرن لەسەر ئەو ئەگەرانەی لە پاش داعش هەن لە ناوچەکەدا لەوانە ئەو قۆناغە پێویستی بە فۆرمێکی نوێی سیاسی هەیە لەو ڕوانگەیەی بۆ نمونەوەک دەگوترێت لە عێراقدا سەروەختێک دێتە ئاراوە پێی دەگوترێت عێراقی پاش داعش بەڵام بەبێ ئەوەی بتوانرێت هێڵە گشتییەکانی ئەو عێراقە نوێیە دیاربکرێت.

ئەم قۆناغە هێندە هەستیارە وڵاتانی ناوچەکەشی خستۆتە جموجۆڵێکی زۆری سیاسی و سەربازیشەوە هەربۆیە چاوەڕوانی ململانێی نوێی سیاسی دەکرێت لەو ناوچە پڕ گێرمە و کێشەیەی جیهاندا.

میوانی بەرنامە:

ڤیان مەجید فەرەج، نوسەر و لێکۆڵەر

زۆرێک لە شیکەرەوە لەوبڕوایەدان وردبوونەوە و چاودێریکردنی ئەو قۆناغەی پاش داعش ئێجگارگرنگە چونکە هەر لایەنێک دەخوازێت بەشی شێری بەرژەوەندییەکانی خۆی لە پاش داعش بپارێزێت.

تا ئێستاشی لەگەڵدابێت پرسی دیموکراسی لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریاشدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە تا ئەندازەیەک پشتگوێ خراوە بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بەوەی ئایا پرسی دیموکراسی و مافە سیڤیلیەکان لە قۆانغی پاش داعشدا بایەخی پێدەدرێت و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئاوڕێکی ڕژد لەم دۆسێیە دەداتەوە یان نا.

ئایا پڕۆژەیەکی تۆکمە هەیە بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پاش داعش؟
ئایا عێراق هیچ ئامادەکارییەکی هەیە بۆ سیناریۆکانی پاش داعش؟
ئایا مانەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد لە سوریا یەکێکە لە سیناریۆکانی پاش تێکشکاندنی داعش؟
ئایا کورد چەند ئامادەیە بۆ ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە پاش لەناوبردنی داعش؟
ئایا پێشبینی شەڕی کورد و کورد دەکرێت لەو قۆناغە چاوەڕوانکراوەدا؟

(ڤیان مەجید فەرەج) نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.

دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا):

XS
SM
MD
LG