Accessibility links

ئارێز ئه‌نده‌ریاری: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ترامپ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کوێدا بێت به‌ که‌مترین هه‌زینه‌

  • Jani Diylan

به‌و جۆره‌ گوێمان له‌ بانگه‌شه‌کانی ترامپ دا گرت له‌ کاتی هه‌ڵبژرادنه‌کاندا واێپێشاندا که‌ له‌وانه‌یه‌ جۆره‌ رێبازێکی تر به‌رامبه‌ر به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، وڵاتانی ناوچه‌که‌ وه‌ ئه‌و رێبه‌رانه‌ی شیانی هه‌یه‌ رووبه‌روویان ببیته‌وه بگرێته‌ به‌ر ‌. ترامپ 50 رۆژ به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی تێده‌په‌رێت، ئاخۆ ترامپ به‌ڵێنه‌کانی به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ینێ یا راوه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کان؟

ئارێز ئه‌نده‌ریاری رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ترامپ ئاوا ده‌بێ هه‌وڵ بدات به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کوێدا بێت به‌ که‌مترین هه‌زینه‌ ئه‌نجامی بدات، له‌و باوه‌ردا نییم ئه‌و گه‌رم و گۆرییه‌ی که‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌ی بوو بۆ گۆڕانکاریه‌کان به‌ تاێبه‌ت له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و له‌ ئاستی جیهاندا وه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ئێمه‌ شتێکی ئه‌وتوومان نه‌بینی که‌ به‌ کردار بێت، بۆیه‌ له‌و بروایه‌دام سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ترامپ له‌وانه‌یه‌ جیاوازیه‌کی هه‌بێ به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌وتۆ نه‌بێ که‌ وه‌کو کاتی خۆێ جۆرج بوش راسته‌وخۆ په‌لاماری عێراقی دا و هێزی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستانی کرد".

کاک ئارێز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت "راسته‌ که‌سه‌کان وه‌کو سه‌رۆک کۆمار یان سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاته‌کان که‌ زۆرترین رێژه‌ی هێزی گۆڕانکاریان له‌ وڵاتانه‌دا له‌ ده‌سته‌ ، مرۆڤ ناتوانی بڵێ له‌ سه‌دا سه‌د ده‌توانن تاکره‌وانه‌ بریار بده‌ن و گۆڕانکاریه‌کی جدی بێنه‌ ئاراوه‌، به‌ڵکو ئه‌مه‌ گرێدراوه‌ وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و سیسه‌تانه‌ی که‌ پێش ئه‌وان هه‌بوه‌ که‌ ده‌وڵه‌ته‌کان و حکومه‌ته‌کان په‌سه‌ندیان کردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆتوکۆڵه‌ نێۆنه‌ته‌وه‌ییانه‌".

کاک ئارێز ده‌شڵێت" ده‌وڵه‌تی ترامپ تا ئێستا دوو جار گوێ نه‌داوه‌ته‌ داخوازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا نیسبه‌ت به‌ ترۆریست ناساندنی هێزه‌کانی سوریای دیمۆکراتیک و یه‌په‌گه‌ وه‌ به‌ گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌له‌ رۆژئاوای کوردستاندا ئێستا هه‌یه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها کاراکردنی ئه‌و فرۆکه‌ خانه‌ی که‌ له‌ کوبانیدا بوو وه‌ ره‌وانه‌کردنی‌ هێزی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌ندی هێلیوکۆپته‌ریش بۆ ئه‌و ناوچه‌".

XS
SM
MD
LG