Accessibility links

ئێلهان تانر: ئاکەپە دەخوازێت لە ڕێی دروستکردنی قەیرانەوە ڕەوشی ڕیفراندۆم بەلای خۆیدا بشکێنێتەوە


ئێلهان تانر
ئێلهان تانر

یەکەمین جارە تورکیا بکەوێتە ئەم جۆرە ڕەوشەوە و ڕێگە نەدرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا بچێتە ناو خاکی وڵاتێکی هاوپەیمانیەوە و یانیش پۆلیسی وڵاتێکی دۆست ڕێ لە وەزیرێکی حکومەتی تورکیا بگرێت لەوەی بچێتە کونسوڵخانەی تورکیاوە.

ئێلهان تانر، نوسەر و ڕۆژنامەوانی تورک دەڵیت پێشتر ئەمستردام تورکیای ئاگادار کردۆتەوە لەوەی وەزیرەکان با دوای هەڵبژاردنەکان لە هۆڵەندا سەردان بکەن نەک لە پێش هەڵبژاردندا و دەشڵێت سەرەک وەزیری تورکیاش ڕۆژی شەشی ئەم مانگی سێیە لە تەلەفزیۆندا وتوویەتی کە هیچ وەزیرێک نانێرێت بۆ هۆڵەندا، بەڵام لەم دوو سێ ڕۆژەی ڕابردوودا شتەکان گۆڕانیان بەسەردا هات.

ئێلهان تانر کە سەرنوسەری ڕۆژنامەی (واشنتۆن هەتی )یە دەڵێت پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و هەروەهاش تورکیا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا لە ڕۆژانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013 ی ئەستانبوڵەوە پشێوی تێکەوتووە و لە پاش هەوڵی کودەتا سەرنەگرتووەکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە خراپتر و خراپتر بووە و سەرۆکی تورکیاش بەردەوام گازەندەی زۆری کردووە کە ئەوروپا جودابیرانی تورکیا رادەستی ئانکەرە ناکاتەوە.

ڕۆژنامەوان ئێلهان دەڵێت جیهانی ڕۆژئاواش ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان هەیە بە تایبەتیش لەو سیاسەتە سەرکوتکارانەی بەرامبەر کورد هەیەتی وەک ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تیشکی خراوەتە سەر.

سەبارەت بە پرسی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم لەسەر پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا ڕۆژنامەوان ئێلهان دەڵێت ئەگەر هەوڵەکانی ئاکەپە شکست بێنێت ئەوا دۆڕانێکی گەورە دەبێت بۆ ئەردۆغان و گۆڕانکاریش بە دوای خۆیدا دێنێت و تورکیایەکی جیاواز لە خواستە دەسەڵاتدارێتییەکەی ئەردۆغان دێتە ئاراوە و بۆ ئەوروپاش هەواڵیکی دڵخۆشکەر دەبێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئێلهان تانر سەرنوسەری ڕۆژنامەی (واشنتۆن هەتی ) بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:06 0:00

XS
SM
MD
LG