Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشور و چین دەکات


وەزیر دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وەکو گەورە دیپلۆماتی وڵاتەکەی یەکەم سەردانی خۆی بۆ ژاپۆن و کۆریای باشور و چین لەم هەفتەیە ئەنجام دەدات و چاوەڕوان دەکرێت لە میانەی ئەم گەشتەی هەوڵەکان زیاتربکات بۆ دۆزینەوەی بژارەی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆریای باکور و هەڕەشە ناوکی و سەربازییەکانی بۆ سەر ناوچەکە و جیهاندا.

ڕەفتارە ئیستفزازییەکانی پیونگیانگ، وەکو هەڵدانی چەند موشەکێک بۆ دەریا ژاپۆن لەم مانگەدا زۆر توندبوون، ئەمەش وای لە واشنتن کرد بڵێت خۆی دور ڕادەگرێت لە بژارەی شیانی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆریای باکور و ڕێبەرەکەی کیم جۆنگ ئون.

هۆکاری تر گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سیئۆل و پەکین قورس دەکات، لەوانە ئەو دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەی کۆریای باشوری گرتۆتەوە لە دوای ئەوەی سەرۆکەکەی لە دەسەڵات لادرا و هەروەها ناڕەزایی چین لە بەرامبەر دامەزراندنی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمەریکا لە کۆریای باشور.

پاش ئەوەی پاک گیون هەی سەرۆکی لەکارلابراو کۆشی سەرۆکایەتی بەجێهێشت، چاوەڕوان دەکرێت ڕێکس تیلەرسن لەگەڵ هوانگ کیوان سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە کە کارەکانی سەرۆکی وڵاتیش ڕایی دەکات. ناوبراو داوایکردووە لە ماوەی 60 ڕۆژدا هەڵبژاردنی نوێ سازبکرێت.

کاربەدەستێکی گەورە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە پەیامنێرانی وت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ هوانگ کیوان لەم ماوەیەی لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە. وتیشی تیلەرسن لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سیئۆل کۆنابێتەوە.

کاربەدەستەکە هەروەها وتی " ئەوەی ئێستا دەیبینین جۆرێکە لە جۆرەکانی پرۆسەی دیموکراسی لە کۆریای باشور. ئەمە ئەو جۆرە سیستمی یاسایەیە کە وامان لێدەکات هاوبەش و دۆستی نزیک ببین لەگەڵ خەڵکی کۆریای باشوردا."

کاربەدەستەکە جاریکی تر جەختی کردەوە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و وتی" ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەوەی هاوپەیمانی دڵسۆز و دۆست و هاوبەشی کۆریای باشور ببێت. ئەمەریکا و کۆریای باشور بەردەوام دەبن لەوەی خاڵی سەرەکی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە ببن."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG