Accessibility links

هێرشەکەی ئەم هەفتەیەی داعش بۆ سەر کابوڵ جیاواز بوو بە بەراورد لەگەڵ هێرشەکانی پێشویان.هێرشەکانی پێشویان سادە وساکاربوون، زوربەیان لەشوێنە هەر قەرەباڵەغەکاندا بوون کە ئامانجێکی ئاسان بوون بۆ کردەوە خۆکوژییەکان.

هێرشەکەی ئەم هەفتەیە پتر پێویستی بە دیدەوانی و پلانی پێشوەخت هەبووە. بارنێت رۆبین کە لەرێی سکایپەوە لەگەڵماندا بوو سەبارەت بەو هێرشە دەڵێت "هێرشێکی پێشکەوتوو و زیرەکانە بووە، ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان توانیویانە چاودێری نەخۆشخانەکە بکەن زۆر بەباشی ئەوە مسۆگەر بکەن چۆن بچنە ناوەوەو سەرجەم تەقەمەنییەکان بەقاچاغ بهێننە ناو کابوڵوەوە و ماڵێکی سەلامەتیش دابین بکەن بۆ رێکخستنی سەرجەم رێوشینەکان و هەروەها پۆشاکیان دابینکردووە بۆئەوەی خۆیان بکەن بە دکتۆر ."

هاوکات هێرشەکە ئەوە پیشاندەدات کە داعش لەناو کابوڵدا تۆڕگەلێکی پیشتیوانی هەیە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بە لای کەمەوە تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لەوەی کە ئەندام بۆ خۆی دروست بکات.

زوربەی ئەفغانییەکان یاساو رێسای داعش رەتدەکەنەوە لەبەرئەوەی کە پێدانی موچەکی زۆر لەلایەن ئەوانەوە بایەخێکی ئەوتۆی هەیە بۆ راکێشانی شەڕکەرە کۆنەکان کە ئێستاکە بێکارن، شیکەرەوەی سیاسی ئینتیزار خەدیم دەڵێت "ئێوە دەبینن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داعش وزە دەدات بە جەنگ، لەئەفغانستانیش پارەیەکی زۆر دەدات بە هەر شەڕکەرێک کە پەیوەندی بکات بەم گروپەوە. ئەوان ئاستێکی موچەی بەرز دەدەن بە شەڕکەرەکانیان بۆئەوەی چەک هەڵبگرن و شەڕ بۆ ئەوان بکەن".

گروپەکە لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ویستگەی FMەوە لە پارێزگاکانی رۆژهەڵات پەیام دەنێرن و ئەمەش خەڵکی هاندەدات.

سەرکردە سەربازییەکانی ئەمەریکا پێدادەگرن کە سەرباری ئەوەی داعش ناوچەکان و شەڕکەرەکانی لەدەستدەدات لەدەرئەنجامی هەڵمەتە سەربازییەکانی ناتۆ و ئەفغانییەکان، بەڵام شیکەرەوەکان دەڵێن وا پێدەچێت کە خۆیان بگونجێنن و ستراتیژی خۆیان گۆڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە رەنگە هەڕەشەکانی داعش ببێتە هۆی ئەوەی کە گەمەکارانی هەرێمی وەک روسیا و ئێران و ئەوانی دیکەشی وەک تالیبان هاوپێچی ئەو هاوکێشەیە سیاسییە بکەن.

XS
SM
MD
LG