Accessibility links

لەنجە خاوێ: نابێت دەرکەوتنی وێنەیەکمان ببێتە مایەی توندوتیژی و کوژرانی ژن


پارێزەر لەنجە خاوێ
پارێزەر لەنجە خاوێ

کەمپینێکی تری داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و لە پێناو یەکسانی لە کۆمەڵگەدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە و هەر بە زوویی ژمارەیەکی بەرچاوی چالاکوانانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان پشتیوانییان لەم کەمپینە کردووە.

پارێزەر لەنجە خاوێ، دەستپێشخەری کەمپینی (ئێمەی كچان و ژنانی كوردستان ئیتر ناترسین) بووە کە لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە و ڕایدەگەیەنێت کە چیی دی ترس و سڵکردنەوە لەوە نامێنێت وێنەی ژنان لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیاوە ببرێت.

"ئێمەی كچان و ژنانی كوردستان. ئیتر ناترسین. چیتر لە خەمی بردن و بڵاوبوونەوەی وێنەكانمان نین. ئێمە بڕوای تەواوەتیمان بە خۆمان ھەیە. ناترسین لەو ھەڕەشانەی كە لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە پێمان دەگات. چیتر ئێمە لەترسی بردن و بڵاوبوونەوەی وێنەكانمان خۆمان ناشارینەوە. تۆی كچ و ژن. گەر لەگەڵ ئەم پەیامەی مندایت ئەوا وێنەیەكی خۆت بە پەبلیك لە فەیسبووكی خۆت دابنێ و ئەم نوسراو ھاشتاگە لەگەڵی دابنێ. سوپاس بۆ پشتگیریكردنی بیرۆكەكەم."

پارێزەر لەنجە خاوێ دەڵێت دەستپێکردن بەم کەمپینە لە ڕووداوێکەوەیە لە تۆڕی ئینستگرام دەستیپێکردووە کاتێک کە ئەژمارێک دەیویست بێڕێزی بکات لە ڕێی وێنەکانیەوە، هەربۆیە وەک نیشاندانی بێباکی لەو ڕەفتارە و لە هەڕەشەکانی ئەو ئەژمارە تایبەتەوە دەکرا وێنەیەکی تری خۆی بۆ ناردووە و دەشڵێت " وەک پیشەکەی خۆم کچ هانای بۆ هێناوم کە یارمەتییان بدەم و ئینستگرامی ئەو کوڕەیان بۆ ناردووم تا قسەی لەگەڵ بکەم و وێنەکانیان بۆ بگێڕێتەوە، هەموو ڕێگەکانم گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی هاوکاری ئە کچانە بکەم بەلام ئەو کوڕانە زۆر جار سەرسەختانە لەسەر داواکاریەکانی خۆیان سوربوون و لە ڕێگەی یاساشەوە، یاسا نریتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، پارێزەر لەنجە خاوێ باسیش لەوە دەکات کە ناکرێت بگوترێت بەم کەمپینە ئیتر هەموو کێشەکانی ناو سۆشیال میدیا و بازرگانیکردن بە وێنەی ئافرەتانەوە کۆتایی پێدێنێت و بنبڕی دەکات و دەڵێت ئەم کەمپینە هەنگاوێکی سەرەتاییە و ئەگەریش هەموو ئەو ژنانەی رووبەڕووی ئەو جۆرە هەڕەشەیە دەبنەوە بێباکانە بەرەگاری ببنەوە ئەوە وەک دەڵێت " پێم وایە وردە وردە بە تێپەڕبوونی کات کێشەکە چارەسەر دەبێت."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:57 0:00

XS
SM
MD
LG