Accessibility links

ئامانجی سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کەرکوک


ڕۆژی شەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم دوور لە چاوی میدیاکان سەنگەرەکانی پیشمەرگەو ناوچەکانی دەوروبەری بیرە نەوتەکانی بای حەسەن و هاڤانای لە ڕۆژئاوای کەرکوک بەسەر کردەوە.

سەردانە کەوت و پڕەکەی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کەرکوک، کە تەنها هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناچەیەن، لە کاتێکدا هەنێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە باس لە نزیکبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی حەویجە دەکەن.

کامەران کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک (پارتی) ، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سەردانەکەی بارزانی بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەیە کە پێشمەرگە بۆی دەڕۆن وەکو چۆن پێشتر لە موسڵ ناوچەکان دیاری کرابوون کە پێشمەرگە بۆی چوون."

هەتا ئێستا وادەی هێرش کردنە سەر حەویجە دیاری نەکراوە، بەڵام کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری موسڵ نزیکبۆتەوە و دوای پاککردنەوی موسڵ هێرش بۆ سەر قەزای حەویجە دەستپێدەکات.

بەشێکی تری سەردانەکەی بارزانی بۆ تۆکمەکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بووە لە دەوروبەری بیرە نەوتیەکان، بەو پێیەی لە کاتی هێرشی حەویجەدا هێزە عێراقیەکان دێنە ناوچەکە و مەترسی ئەوە لە ئارادەیە کە پلان بۆ دەرهێنانی ئەو بیرە نەوتییانە لە ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە لە ئارادابێت.

کامەران کەرکوکی جەختیکردەوە لەوەی کە پارتی بە ئاسانی دەستبەرداری بیرە نەوتییەکانی ڕۆژئاوی کەرکوک نابیت و گوتیشی " سەردانەکەی عەبادی بۆ سلێمانی و لێدوانی بەرپرسانی نەوتی عێرق ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە کە بیانەوێت بیرە نەوتیەکان لە ژێر دەستی پێشمەرگە دەربهێنن".

بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا پێشمەرگە بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ڕەزامەندی نیشانداوە هەماهەنگی لەگەڵ سوپا و هێزەکانی دژەتیرۆرسی عێراقی بکات نەک حەشدی شەعبی.

مستەفا چاوڕەس فەرماندەی پێشمەرگەو بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگایەتی یەکێتی، نەیشاردەوە کە حکومەتی عێراق چاوی بڕیوەتە بیرە نەوتیەکانی کەرکوک.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:48 0:00

XS
SM
MD
LG