Accessibility links

مایک پێنس داوای پشتیوانی بۆ گۆڕانکاری خزمەتگوزاری تەندروستی دەکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس داوای لە دەنگدەرانی ولایەتی کەنتاکی کرد کە پشتیوانی لە شەڕی کۆنگرێس بکەن بۆ گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری تەندروستی لە کاتێکدا ئەو داوایە لەلایەن ڕێبەرەکانی کۆمارییەکانەوە کراوە.

خۆپیشاندەرانی لایەنگر و دژبەرانی ئەم داواکارییەی کۆمارییەکان بۆ گۆڕانکاری لە یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی کە لەلایەن سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباماوە مۆر کرابوو، لە ئامادەبوونەکەی مایک پێنس بوون لە لیوسڤێلی گەورەترین شاری کەنتاکی.

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەو شەقامانەدا تێپەڕ بوو کە دەیان خۆپیشاندەری دژە ترامپ لەوێ ئامادە بوون. هەندێکیان لەسەر جلەکانیان نسرابوو " سەرۆکی من نییە" لە کاتێکدا ژمارەیەکی تر دروشمی هەڵواسراویان پێ بوو و داوایان لە یاسادانەرانی ئەمەریکا دەکرد دەستبەرداری خزمەتگوزاری تەندروستی بن هەندێکیشان نوسیبویان " خەڵکی مەکوژن".

دەقی ڕاپۆرتەکە بە ڤیدۆ.

XS
SM
MD
LG