Accessibility links

گروپێکی سەر بە ئەلقاعیدە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی دیمەشق دەگرێتە ئەستۆ


گروپێکی سەر بە ئەلقاعیدە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی نزیک شوێنی پیرۆزی موسوڵمانە شیعەکانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا گرتە ئەستۆ کە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت زیاتر لە 74 کەسی تێدا کوژراون.

ڕێکخراوی بیلاد ئەلشام ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشەکە لەلایەن دووان لە هێرشبەرە خۆکوژیەکانیەوە ئەنجام دراوە و دەشڵێت ملیتانەکانی سەر بە حکومەت و سەر بە ئێران تیایدا کراون بە ئامانج.

هێرشەکەی ڕۆژی شەممە زیاتر لە 100 کەسیشی بریندار کرد کە بە پێی کاربەدەستانی سوریا و عێراق زۆربەی عێراقی بوون. ئەو گروپەی سەر بە ئەلقاعیدە ڕایگەیاند ئەو تەقینەوانە پەیامێک بوون بۆ ئێرانی پشتیوانی سەرەکی بەشار ئەلئەسەد.

ئەو هێرشانە دوو هەفتە پاش ئەوە بوو کە ئەندامانی هەمان گروپ هوروژمیان بردە سەر دوو ئۆفیسی جیاوازی ئاسایشی حکومەت لە ناوەڕاستی حومس، ژمارەیەک خەڵکی تێدا کوژراو و بریندار بوون لە ناویاندا کاربەدەستێکی باڵای ئاسایشی سوریا.

XS
SM
MD
LG