Accessibility links

هیوا گول مه‌حه‌مه‌دی: ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌ڵوێستی هۆله‌ندا نییه‌ به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وروپایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان

  • Jani Diylan

Hiwa Golmohamadi

سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ ئه‌ڵمانیا و پاشان ریگا نه‌دان له‌ نیشتنه‌وه‌ی فرۆکه‌که‌ی له‌ شاری رۆتردام له‌ هۆڵه‌ندا، کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ چ له‌ ناوه‌وه‌ی تورکیا له‌ لایه‌ن هاووڵاتیان یان حکومه‌ت وه‌ یاخود له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.

هیوا گو‌ڵ مه‌حه‌مه‌دی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی که‌ دوێنی له‌ هۆڵه‌ندا رووێ دا شتێکی کوت و پڕی نییه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها هه‌ڵوێستێکی یه‌کلایه‌نه‌ی هۆڵه‌ندا نییه‌، به‌ڵکو ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌وروپایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که‌ ئه‌ردوگان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وروپا، به‌رامبه‌ر به‌ په‌نابه‌ران، به‌رامبه‌ر به‌ پرسه‌کانی دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ، رۆژنامه‌نووسان وه‌ قوڕغکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ تورکیا و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌ردوگان له‌ ئاێینده‌ددا ببێته‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ ئه‌وروپا و هه‌م بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه‌".

کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێ له‌ کارتی روسیا که‌ڵک وه‌ربگرێ بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام ئه‌وان ناچنه‌ ژێر باره‌که‌ی چونکه‌ ئه‌مرۆ سیاسه‌تی دونیا گۆڕاوه‌، من هاوڕا نییم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ئیحساس نزدیک بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌یبینیم به‌ ئیحساس نزدیکبوونه‌وه‌یه‌، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێ شته‌کانی پشتی په‌رده‌ بخوێنێته‌وه‌".

کاک هیوا ده‌شڵێت " ناتوانی هه‌ر کردارێکی دژ به‌ تورکیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بێت چونکه‌ ئایا کورد بۆ خۆێ لێره‌دا چۆن سیاسه‌ته‌کان ده‌خوێنێته‌وه‌، ئایا کورد ده‌توانێ ئه‌و ئاڵۆزیانه‌، ئه‌و ناکۆکیانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆێدا به‌ کار بێنێت، ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کورد که‌ نه‌توانی له‌م ناکۆکیانه‌دا که‌ڵک وه‌ربگرێ".

XS
SM
MD
LG