Accessibility links

هێزەکانی عێراقی زیاتر بەرەو ناوجەرگەی ڕۆژئاوای موسڵ دەڕۆن


هێزکانی عێراقی بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە زیاتر بەرەو ناوجەرگەی ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەڕۆن بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو شوێنانەی کە هێشتا لە دەستی چەکدارانی داعشدایە.

ژەنەڕاڵێکی لەشکری عێراقی مان ئەلسەعدی بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنس ڕاگەیاندووە لە ئێستادا نزیکەی لە سەدا 30 زیاتری ڕۆژئاوای موسڵ لە دەستی لەشکری عێراقیدایە.

ڕۆژی یەکشەممە دوکەڵێکی زۆر بەسەر ئاسمانی شارەکەوە دەبینرا لە کاتێکدا دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە بیسترا.

لەو کاتەوەی کە لە 19 ی مانگی 2 ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەستیپێکرد، سەرکردەکانی لەشکری ئەمەریکایی و عێراقی دەڵێن داعش بەرگرییەکی زۆر توندوتیژانە دەکات لە کاتێکدا ئەو هێزە توندڕەوە هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە ناوچەکە بهێڵیتەوە.

هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بە شێوەیەکی فەرمی وەکو هێزی مەشقپێکەر و ڕاوێژکار هاوکاری هێزەکانی عێڕاقی دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا.

هێزەکانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایانگەیاند ڕۆژهەڵاتی موسل بە تەواوەتی ئازاد کراوە.

بەهۆی ئەم شەڕەی موسڵ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان لە ماڵەکانی خۆیان هەڵاتوون.

XS
SM
MD
LG