Accessibility links

حه‌سه‌ن جیهاد: خانه‌قین له‌ راپه‌ریندا به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌لی شامار و پشمه‌رگه‌ هاوریه‌کانی ئازاد کرا

  • Jani Diylan

Hassan Jihad

ئه‌مرۆ یادی راپه‌رین و رزگارکردنی شاری خانه‌قینه‌ له‌ ده‌ستی رژێمی سه‌دام حوسه‌ین که‌ له‌ رانیه‌وه‌ یه‌کمین جرقه‌ی ده‌ستیپێکرد. ئاخۆ کێ بوون پلانی ئه‌و رزگارکردنه‌یان داڕشت و کێ بوون هه‌ره‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌ له‌ رزگارکردنی شاره‌که‌دا به‌شداریان کرد؟

Xanaqin . Khanaqin

Xanaqin . Khanaqin

له‌ ئه‌رشیفی مامۆستا سۆران عه‌لیخان

له‌ ئه‌رشیفی مامۆستا سۆران عه‌لیخان

له‌ ئه‌رشیفی مامۆستا سۆران عه‌لیخان

له‌ ئه‌رشیفی مامۆستا سۆران عه‌لیخان

حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووێ عێراق و یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌سته‌دا بوو که‌ له‌ رزگارکردنی خانه‌قیندا به‌شداریان کرد له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ کورتی دووای ئه‌وه‌ی عێراق کوێتی داگیرکرد هه‌ڵو مه‌رجێکی وا هاته‌ پێشه‌وه‌ که‌ کوردیش له‌و بارودۆخه‌ که‌ڵک وه‌ربگرێ و شتێک بکا، چونکه‌ دیار بوو سه‌دام ئه‌شکێ و گۆڕانکاری دێته‌ کایه‌وه‌، شورش و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌و کاته‌دا هێزه‌کانی کۆکرده‌وه‌ و نه‌خشه‌ی راپه‌رینی دانا به‌ سه‌رپه‌رشتی کاک نه‌وشیروان وه‌ هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان له‌ نه‌خشه‌ی راپه‌رین کاتیان بۆ دیاری کرا وه‌ خانه‌قینیش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و شارانه‌دا بوو که‌ له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان کاتی بۆ دیاری کرابوو له‌گه‌ڵ که‌لار و شاره‌کانی تر وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی کاک عه‌لی شامار که‌ ئه‌و کاته‌ به‌رپرسی هه‌موومان بوو وه‌ به‌رپرسی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بوو وه‌ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ شاره‌کانی تردا که‌ ئێمه‌ هاتین که‌لار و باوه‌نوور ئه‌وانه‌ی تر ئازاد بوون، خانه‌قینیش له‌ رۆژی 11 ئازار ئازاد کرا به‌ هه‌وڵی هه‌م خه‌ڵکه‌که‌ وه‌ هه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان".

کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌و رزگارکردنه‌ ئه‌گه‌ر بۆ دوو سێ رۆژیش بۆ بێ، واتایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌رچی سیاسه‌تی به‌عس هه‌بوو له‌ گواستنه‌وه‌، ده‌ربه‌ده‌رکردن و به‌ عه‌ره‌ب کردن که‌ له‌سه‌ر خانه‌قین جێ به‌ جێ ئه‌گرد له‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکد ا بوه‌ بڵقی سه‌ر ئاو وه‌ خانه‌قینیش چووه‌ شاره‌کانی تری کوردستان و ئازاد کرا".

کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت"خانه‌قین هه‌ر ده‌روازه‌ی گرنگی زه‌مینی بوو بۆ عێراق بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌روه‌ له‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ ئێران، به‌ روسیا وه‌ که‌ تاریق عه‌زیز ده‌چوو بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ رێگاێ خانه‌قین و خاڵی سنووری مه‌نزریه‌وه‌ ده‌چوو بۆ ئێران، روسیا و وڵاتانی تر وه‌ ئه‌مه‌ واێکرد عێراق زۆر به‌ گرنگیه‌وه‌ بروانێته‌ ئه‌و شاره‌، بۆیه‌ زۆر خێرا حکومه‌تی عێراقی هێڕشی کرده‌وه‌ بۆ دابینکردنی ئه‌و رێگایه‌ و هه‌ر زوو تانک و تۆپ و زرێپووش و گاردی کۆماری هێنا وهێڕشێکی خێرای کرده‌وه‌ سه‌ر شاری خانه‌قین".

XS
SM
MD
LG