Accessibility links

یەکێتی: عەبادی تا ئێستا بەڵێنەکەی بۆ کەرکوک نەبردۆتە سەر


د

هەرچەندە حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕێککەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەڵام تا ئیستا یەکێتی هێزەکانی لەو کۆمپانیایە نکشاندۆتەوە.

محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لەسەردانەکەی چەند ڕۆژی ڕابوردووی حەیدەر عەبادیدا بۆ سلێمانی و کۆبونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕێککەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپایای نەوتی باکوور."

سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بەرێز عوسمان گوتی " عەبادی بەڵێنی دانانی پاڵاوگەیەکی نوێی نەوتی لە کەرکوک و نۆژەنگکردنەوەی پاڵاوگە کۆنەکەی داوە بەڵام تا ئێستا هەنگاوی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی نەناوە."

XS
SM
MD
LG