Accessibility links

بەهۆی دوو تەقینەوە لە دیمەشق دەیان کەس دەکوژرێن


وەزارەتی ناوخۆی سوریا و ڕاپۆرتەکانی میدیا ڕادەگەیەنن بەهۆی دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕستانێکی کە چەند مەزارگەی شیعە ئاینزاکانی لێیە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕۆژی شەممە بەلایەنی کەم 40 کەس کوژراون.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا چەند دیمەنێکی شوێنی ڕووداوەکەی نیشان دا کە شەقامەکان بە خوێن داپۆشراون و چەندین پاس لە شوێنی ڕاگرتنی پاسەکان تێکشکاون، لەو شوێنەی کە پێ دەچێت تەقینەوەکە لێی ڕوویدابێت لە نزیک گۆڕستانی باب ئەلسەغیز کە شوێنی مەزارگەکەیە. ئەم گۆڕستانە یەکێکە لە ئاساوارە میژوویەکانی ئاینی کە گۆڕی چەند کەسایەتی گەورەی ئاینی لێیە.

وەزیری ناوخۆ محەمەد ئەلشار سەردانی بریندارەکانی کردل ە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە. ئەو گوتی 40 کەس کوژراون و 120 کەسیش بریندار بوون. گوتیشی ئەو هێرشە کەسانی سیڤیلی تێدا کراوە بە ئامانج لە ناویاندا گەشتیارە عەرەبەکانی کە سەردانی مەزارگەکانیان دەکرد لە ناوچەکە. ئەو بە ڕوونی ئاماژەی بە کەس نەکرد بەڵام شیعەکانی عێراق زۆربەی جار سەردانی ئەو شوێنە پیرۆزەکانیان لە سوریا دەکەن. ئێرانیەکان و شیعەکانی تریش لە ئاسیاوە زۆر جار سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن.

ڕاپۆرتی جۆراوجۆر هەبوو لەسەر تەقینەوەکە. ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی سوریا SANA ڕایگەیاند هێرشەکە بەهۆی چەند بۆمبێکەوە بووە کە لە نزیک گۆڕستانەکە چێندرابوون و 33 کەسی تێدا کوژراوە و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەناری لوبنانی لە زاری کاربەدەستێکی سوریاییەوە ڕایگەیاند دوو هێرشی خۆکوژی ئەنجام دراوەو 40 کەس کوژراون. کەناڵی تەلەفیزیۆنی عەرەبی ئەلمەیادین ڕایگەیاند بەلایەنی کەم 40 کەس کوژراون و ناوچەکە لەلایەن هێزکانی ئاسیشەوە داخراوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بنکە لە بەریتانا دەڵێت بەلایەنی کەم 46 کەس لەو تەقینەوەیەدا کوژراون و تەقینەوەکان ئەو پاسانەیان کردبوو بە ئامانج گەشتیارانی تێدا بوون بۆ مەزارگەکانی ناو ئەو گۆڕستانە.

XS
SM
MD
LG