Accessibility links

د. ده‌رباز محه‌مه‌د: ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی بۆ ئاواره‌كانه‌ به‌ زیاده‌وه‌ لە بەغداوە ناردومانه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان


د. ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی له‌میانەی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت "به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ ئاواره‌كانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئاواره‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ كه‌م ده‌بنه‌وه‌".

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ده‌شڵێت، له‌پێشوتردا ژماره‌ی ئاوارەکان له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌دهه‌زار کەس بوو به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و ژماره‌یه‌ كه‌م بۆته‌وه‌ بۆ خوار یه‌ك ملیۆن.


د.ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هاوكاری كردنی ئاواره‌كان بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی بۆ ئاواره‌كانه‌ به‌ زیاده‌وه‌ هێناومانه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان."

گوتیشی هاتنی ئاواره‌كان نه‌بۆته‌ بارگرانی به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ تا بكرێته‌ پاساو بۆ كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با چونكه‌ زۆربه‌ی ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانن


XS
SM
MD
LG