Accessibility links

یەکەم بەرهەڵستی بۆ فەرمانە نوێیەکەی سەرۆک ترامپ بۆ قەدەغەکردنی گەشتیاری


دادوەرێکی فێدرالی لە ولایەتی وسکانسنی باکوری ئەمەریکا ڕێگە دەگرێت لە جێبەجێکردنی فەرمانی نوێکراوەی سەرۆک ترامپ بۆ قەدەغەکردنی گەشتیاری بۆ ناو ئەمەریکا کە دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە دایکێکی سوریای و منداڵەکەی کە بێنە ناو وڵاتەکەوە.

ئەو ژنەو کچەکەی لە شاری حەلەبی بە شەڕ وێران بوون. هاوسەرەکەی مافی پەنابەرێتی لە ویسکانسن پێ دراوە.

ئەو دادوەرەی ئەمەریکا ویلیەم کانڵی لە ڕۆژی هەینی فەرمانێکی دەرکرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی بەرهەڵستی ئەو فەرمانەی سەرۆک ترامپ بکرێت و ڕێگە بەو ژن و منداڵە بدرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە.

فەرمانە نوێیەکەی ترامپ لە 16 ی مانگی 3 وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام بڕیارە ئەو دایکە کاتی بۆ دانراوە بچێت بۆ ئوردن بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ڕەنگە ئەم پرۆسەیە بکەوێت پاش ئەو کاتە دیاری کراوەی مانگی 3.

کانڵی گوتی هاوسەرەکەی هەندێک بەڵگەی باوەڕپێکراوی خستۆتە ڕوو کە ئەوان ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوام دەبنەوە ئەگەر ناچار بکرێن لە سوریا بمێننەوە.

لە سەرەتای ئەم ساڵ، سەرۆک ترامپ فەرمانێکی مۆر کرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ڕێگە بگیرێت لە هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە ئیسلام کە بێنە ناو ئەمەریکاوە ئەو وڵاتانەش بریتی بوون لە ئێران، عێراق، لیبیا، سۆماڵیا، سودان، سوریا و یەمەن.

فەرمانەکە ڕاگیرا پاش ئەوەی ولایەتی وسکانسن لە دادگای فیدراڵی گازندەی تۆمار کردو دۆسێکەی بردەوە بۆ ڕێگەگرتن لە جێبەجێکردنی فەرمانەکە. بەڵام پاشان فەرمانەکە پێداچوونەوەی بەسەر کراو عێراق لە لیستەکە دەرکرا و چەند گۆڕانکارییەکی تریشی تێدا کراو.

XS
SM
MD
LG