Accessibility links

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە تورکیا 5 کەس دەکوژرێن


ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەلیکۆپتەرێکی تورکی ڕۆژی هەینی لە سەر شاڕێیەکی دەرەوە شاری ئەستەنبوڵ کەوتوەتە خوارەوە کە پێدەچێت خۆی کێشابێت بە تاوەرێکی پەخشی تەلەفیزیۆنی لە کەشوهەوایەکی تەماوی چڕدا. لە ئاکامدا بەلانی کەم 5 سەرنشینەکەی ناوی گیانیان لەدەست داوە.

ئەو هەلیکۆپتەرەی گروپی کۆمپانیاکانی ئیجزاجبەشە 7 کەسی تێدا بوو، چوار میوانی ڕووسی کۆمپانیاکە، کاربەدەستێکی تورکی و دوو فڕۆکەوانەکە.

فەرمانڕەوا ڤاسیپ شاهین گوتی هەلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی بیوکچەکمەجەی ئەسەنبوڵ بەربۆتەوە پاش ئەوەی کە لە فڕۆکە خانەی ئەتاتورکەوە دەرچووبوو. بەڕێز شاهین گوتیشی لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە.

فیکرەت قەراتێکن شۆفێری تاکسی بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێن تورکی ڕاگەیاندووە هەلیکۆپتەرەکە بەر لەوەی بەربێتەوە خۆی کێشاوە بە تاوەرەکەدا.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تۆڕی تەلەفیزیۆنیDHA ی تورکی بڵاوی کردۆتەوە نیشان دەدات دووکەڵێکی چڕ لەو شوێنەی تێیدا کەوتەوتە خوارەوە بەرزدەبێتەوەو پارچەی گڕگرتوی فڕۆکەکە بە نێو شاڕێ پانوبەرینەکەدا پەرشو بڵاو بوەتەوە.

XS
SM
MD
LG