Accessibility links

ناتانیاهۆ بۆ پوتن: بوونی ئێران لە سوریا بەربەستێک دەبێت لەبەردەم ڕێککەوتنی ئاشتیدا


سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ بە ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیای وت هەتاکوو ئێران لە سوریادا هەبێت ئەوا ناتوانرێت ئاشتی بەرقەرار بێت لە سوریادا.

ناتانیاهۆ وتیشی " ئێمە دەزانین ئێران بۆچی لەوێیە و ئامانجەکانی چین" و ڕوونی کردەوە و وتی هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتی نابێت هەتاکوو ئێران بوونی هەبێت و دەڵێت ئێران نیازی لەناوبردنی ئیسڕائیلی هەیە.

لەلای خۆشیانەوە سەرکردایەتی ئیسرائیل باسیان لە دەست ڕۆشتوویی ئێران کرد لە ناوچەکەدا.

ناتانیاهۆش وتی ئیسڕائیل دەیان هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ نەهێشتنی چەک گەیشتن بە حیزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت لەڕێی سوریاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG