Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نزیک شاری تکریت 23 کەس بوونە قوربانی


سەرچاوەیەکی تەندروستی و خەڵکی ناوچەکە ڕایانگەیاند دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕوویداوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە گوندێکی نزیک شاری تکریت و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە 23کەس بوونەتە قوربانی.

سەرچاوە تەندروستییەکە وتی هێشتا دڵنیا نین لە ژمارەی قوربانیان چونکە هێشتا تەرمەکان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

شایەنی باسە چەکدارانی داعش ساڵی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر تکریت و سامەڕا لە باکوری بەغدا بۆ ئەوەی سەر لە هێزەکانی عێراق تێک بدەن کە ئێستا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG