وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رۆژی چوارشه‌ممه ووتی وڵاته‌که‌ی و تورکیا ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌کانیان باشتر بێت.
ئه‌و له به‌رلین له‌گه‌ڵ په‌یامنێراندا دووا که له‌وێدا پاش چه‌ندین هه‌فته له گرژی و ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی تورکیا مه‌ولود چاووشئۆغڵۆ کۆ بوه‌وه .
له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌ستێکی پایه بڵندی تورکی که نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بکرێتووتی فه‌رمانده‌کانی تورکیا، ئه‌مه‌ریکا و روسیا که بۆ هاوکاری له باره‌ی سوریاوه له ئه‌نتالیا کۆبونه ده‌ڵێت وا دیاره ئه‌مه‌ریکا بۆ رزگارکردنی ره‌قه له جیاتی تورکیا هێزه‌کانی یه‌په‌گه پڕ چه‌ک ده‌کات وه ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و کرداره به‌و شێوه به‌رێوه بچێت شیانی هه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو تورکیا و ئه‌مه‌ریکا به‌ددتر بێته‌وه.
ئه‌نکارا له هه‌ولی ئه‌وه‌دایه که له ئوپهراسۆنی ره‌قه ئه‌مه‌ریکا له جیاتی یه‌په‌گه پشتگیری له‌و سهرههڵداوهانه بکات که له لایه‌ن تورکیاوه پشتگیری ده‌کرێن.