Accessibility links

ئەوروپا توڕەیە لە لێدوانەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە ئەڵمانیا


وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکەن خۆ ڕاگر بێت دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا تێکچوون لەسەر ئەوەی ئەڵمانیا ڕێی نەداوە کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەردۆغان.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ماوەی ڕابردوودا ئەڵمانیای تۆمەتبارکرد بەوەی کە ڕەفتارەکانی وەکو ڕەفتارەکانی نازییە لەبەر ئەوەی ئەڵمانیا ڕێی نەداوە کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانیتورکیادا کە 1.5ملیۆن هاووڵاتی تورک لە ئەڵمانیادا دەژین و مافی ئەوەیان هەیە دەنگ بدەن و پشتیوانی لە ئەردۆغان بکەن.

دیدییە ڕێندەرزی وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش لە کاتی گەیشتنی بۆ برۆکسل بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاکانیدا لە یەکێتی ئەوروپا وتی " کاردانەوەکانی تورکیا بەرامبەر ئەڵمانیا زۆر زۆر توندن.. من سەرکۆنەی کاردانەوەکەی بەڕێز ئەردۆغان دەکەم و ئەوە شتێکی بێ مانایە."

کێشەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا پەیوەستە بە کۆمەڵێک بابەتەوە لەوانە مافی مرۆڤ و یاسا و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاگەیاندندا کە ڕەخنەیەکی زۆر لە حکومەتی تورکیا دەگرن.

وەزیری دەرەوەی فنلەنداش وتی " باشتر دەبێت ئەگەر ئەڵمانیا و تورکیا ئەم بابەتە چارەسەر بکەن و بچنەوە باری ئاسایی"

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش سیگمار گابرێل کە ڕۆژی چوارشەممە لە بەرلین لەگەڵ مەولود چاوسی وەزیری دەرەوەی تورکیادا کۆدەبێتەوە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی دوو وڵاتەکە بەرپرسیارن لەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان چاک بکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG