Accessibility links

فواد زیندانی: دوور له‌ پرینسیپه‌کان دیمۆکراسی و نا شارستانیانه‌ راپێچی زیندان کراێن

  • Jani Diylan

Fuad Zindani

رۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکان و هاووڵاتیان له‌ نێوانیان دکتۆر مه‌حه‌مه‌د کیانی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌ی دیمۆکراسی گه‌ل و ئه‌ندامی پێشووێ په‌رله‌مانی عێراق، فواد زیندانی ئه‌ندامی به‌ره‌ی دیمۆکراسی گه‌ل، ئه‌حمه‌د غه‌فوور زیباری په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، عه‌لی مه‌حمود ( عه‌لی سیاسی) هاورێ کوردی چالاکی سڤیل و سواره‌ مه‌حمود په‌یامنێری رۆژنیوز ده‌ستگیر کران.

فواد زیندانی ئه‌ندامی به‌ره‌ی دیمۆکراسی گه‌ل و یه‌کێک له‌وانه‌ی که‌ ده‌ستگیر کرابوو له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه‌ به‌هۆێ ئه‌وه‌ی بریار بوو گردبونه‌وه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ له‌ دژی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ شه‌نگاڵ رووێدا شه‌ری خۆ کوژی یان کورد کوژی، هه‌ڵوێستێکی مه‌ده‌نیانه‌ نیشان بده‌ین که‌ له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری نزدیک به‌ هۆتێلی دیوان کۆبینه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ رێگادا بوین پێش گه‌یشتنمان ده‌ستگیر کراین و له‌ پێش ئێمه‌شدا دکتۆر مه‌حه‌مه‌د کیانیش ده‌ستگیر کرابوو".

کاک فواد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ به‌ بێ بنه‌ما، به‌ بێ بریاری دادگاه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ یاسا سه‌رپێچی بکه‌ین و بگره‌ پێش ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌نجام بدرێ ده‌ستگیر کراێن و به‌ شێوه‌یه‌کی نا شارستانیانه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک دوور له‌ پرینسیپه‌کانی دیمۆکراسی هه‌موومان به‌ره‌و زیندان راپێچ کراین".

کاک فواد ده‌شڵێت " له‌ سه‌رده‌می به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین ئه‌و شتانه‌مان بینیوه‌، به‌ڵام جێگای شه‌رمه‌ که‌ ئه‌مرۆ له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا‌ ئێمه‌ یادی راپه‌رینی شکۆداری ساڵی 91 یه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌و شێوه‌ له‌گه‌ڵ چالاکانی سڤیلدا هه‌ڵس و که‌وت بکرێت".

XS
SM
MD
LG