Accessibility links

زوبێر ئایدار: بۆ داوا ناکرێت سەربازەکانی تورکیا لە باشور بکشێنەوە بەڵام داوای کشانەوەی یەپەشە دەکەن


زوبێر ئایدار
زوبێر ئایدار

زۆرێک لە شیکەرەوە لەوبڕوایەدان ئەگەر بێتوو بەر بە پەرەسەندنی زیاتری ڕووداوەکانی شنگال نەگیرێت ئەوا ڕەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئەگەرە نەخوازراوەکان لە زیادبووندا دەبن.

ئەم ئاگاهیدانانە لە کاتێکدایە کە باس لە دەست و هاندانی دەرەکی دەکرێت لە ڕووداوەکانی شنگالدا.

زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هاوڕایە و دەڵێت مەخابن بۆ ئەو شەڕەی بەر لە چەند ڕۆژێک لە ناوچەی شنگال ڕوویدا و ئەم شەڕەش بە خواستی یەکینەکانی پاراستنی شنگال نەبووە و نە بەخواستی هیچ یەکێک لە ئێمە بووە، بەڵکو پیلانی ئەم شەڕە لە ئانکەرەوە ئامادەکراوە و دەشڵێت لەم ڕێگایەوە دەوڵەتی تورکیا دەخوازێت شەڕ بخاتە ناو ماڵی کوردەوە.

زوبێر ئایدار دەڵێت بەڵگەش هەن بۆ سەلماندنی ئەوەی تورکیا لە پشت ئەم ڕووداوانەوەیە و باس لە ڕاگەیاندنەکانی گەورە کاربەدەستانی تورکیا دەکات، لەوانە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕۆژی دووی مانگی سێدا، وەک دەڵێت یەک ڕۆژ بەر لە شەڕەکەی شنگال، لە وەڵامی ڕەخنەیەکی دەوڵەت باخچەلی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مەولود چاوشئۆغڵو دەڵێت مەسعود بارزانی لە هەرێم دۆستی هەرە باشی ئێمەیە و پێکەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە دەکەین.

بەڕێز ئایدار، ئاماژەش بەوە دەکات بەر لە دوو ساڵ و نیو کە شنگال بەجێهێڵدرا بۆ داعش و ئەمڕۆ دەڵێن ئەوەی شنگالی ڕزگارکرد دەبێت لەوی نەمێنن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆبانی نەمایەوە و کشایەوە، بۆچی پەکەکە لە شنگال ناکشێتەوە؟ زوبێر ئایدار، ئەندامی باڵای کەجەکە دەڵێت دۆسێی شنگال وەک کۆبانی نییە و ئەوکاتەی شنگال بەجێهێڵدرا، گەریلاکان شوێنەکانی خۆیان جێهێشت و چوونە ناوچەکە و خەڵکیان پاراست و شەهیدیشیان داوە و ئێستاش ئەوەی کە هەیە ئەوەیە دانیشتوانی شنگال خۆیان، خۆیان بپارێزن.

بەڕێز ئایدار دەڵێت هیودارە هەموو کێشەکانی لە ناو کورددا هەن لە ڕێی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:49 0:00

XS
SM
MD
LG