Accessibility links

عەلی عەونی: هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لەژێر فەرماندەیی لەشکری کوردستاندایە کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە

  • Balen Salih

عه‌لی عه‌ونی

لە ئێستادا وەک دەگوترێت ڕەوشی دەڤەری شنگال ئارامە و هێزەکان لەجێی خۆیاندان بەبێ ئەوەی شەڕ ڕووبداتەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ و یەکینەکانی پاراستنی شنگال.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت لەگەڵ هەبوونی ئاگربەستدا هێزی پێشمەرگە لە شوێنی خیەتی و مافی پێشمەرگەشە لە کوێ جموجۆڵ دەکات یان نایکات و دەشڵێت هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان هێزێکی گرێدراوە بە باکوری کوردستانەوە و دەڵێت بەڵام جێگەیان لە ناوچەی شنگال نییە و خزمەتێکیش کە کردوویانە جێی سوپاسە.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵین ساڵح سەبارەت بەوەی چ جیاوازییەک هەیە لەوەی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ (هێزی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان) لەو ناوچەیە بن یان یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە)، عەلی عەونی دەڵێت "هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ دەتوانن خۆیان جیابکەنەوە بەڵام ئێستا بەبێ ئێمە هیچ جوڵەیەک ناکەن" و دەشڵێت پەکەکە بەو هەموو ناوەوە لە ناوچەکەدایە و لە کۆتایشدا هەر هەمووی پەکەکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG