Accessibility links

 مستەفا ئوزچەلیک دەڵێت شەنگال خاکی باشووری کوردستانە


پارتەکانی کوردەکانی تورکیا پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و پارتی سۆسیالستی کوردستان (پەسەکە) لە ڕاگەیاندنێکدا داوایان لە پشێشمەرگەکانی ڕۆژ و هێزی یەبەشە کردووە ئارام ببنەوەو ئەو ڕووداوەی کەلە ڕۆژی هەینی ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە.

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) مستەفا ئۆزچەلیک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئەزموونی مێژووی گەلی کورد بە دەیان جار ئەوەی سەلماندووە کە شەڕی ناوخۆ زامێکی قوڵە لە دڵو هزری گەلی کورددا. بەڕێز ئۆزچەلیک گوتیشی هەر کەسێک ئەم کارەدەکات پێویستە سەرەتا ڕێز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرێت. ئۆرچەلیک گویشی یەبەشە کە سەر بە پەکەکەیە و خۆی بە بەشێک لە حەشدی شەعبی دەزانێت. حەشدی شەعبیش سەربە بەغدایە.

ڕۆژی شەممەش کۆنگرەی جیڤاکا دیموکراتیک و پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان پێکەوە لەسەر ئەو بابەتە بڵاو کراوەیەکیان ڕاگەیاند و تیایدا ئەو شەڕە دەبەستنەوە بە هاوکاری کردنی نێوان ئاکەپە و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:45 0:00

XS
SM
MD
LG