Accessibility links

لایەنگرانی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سەرانسەری ئەمەریکادا گردبوونەوەیان کردووە چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند کە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا سیخوڕی بەسەرێوە کردووە.

لە تویتێکدا سەرۆک ترامپ نوسیویەتی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی تۆمار کردووە.

سەرۆکی ئەمەریکا هەتا ئێستا نەیتوانیوە بەبەڵگەوە ئەو تاوانبارکردنەی ئۆباما بسەلمێنێت.

گوتەبێژێکی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما ئەو ڕاگەیاندنەی ڕەتکردەوە و بە هەڵبەستراو ناودێری کرد. گوتیشی نە سەرۆک ئۆباما و نە کۆشکی سپیش فەرمانی لەو شێوەیەیان نەداوە بۆ چاودێری کرد یانیش گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکانی هیچ وڵاتییەکی ئەمەریکایی. بەڵام ئەو شیانەشی بە دوور نەزانی کە دەزگایەکی تری ناو حکومەت فەرمانی لێکۆڵینەوەی لەسەر ترامپ دا بێت. ئەم دۆسێیانەش پەیوەنیان بەو قسەوباسانەوە هەن کە تایبەتن بە دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2016ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG