Accessibility links

پێشوەچوونەکانی هێزی عێراقی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی شاری موسڵ


گوتەبێژێکی لەشکری عێراقی ڕایگەیاند هێزەکانی عێراق کە ئەمەریکا پشتیوانینان لێ دەکات ڕۆژی یەکشەممە هەنگاوێکی نوێیان نا بۆ ئەوەی زیاتر پێشڕەوی بکەن بەرەو ناوەندی بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلەی شاری موسڵ کە لە ژێر دەستی داعش دایە.

ژەنەڕاڵ یەحا ڕەسوڵ گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند هێزەکانی عێراق لە باشوور و باشووری ڕۆژئاواوە پێشڕەوەی دەکەن.

هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ناوچەکانی باشوور لە ڕێگای ناوچەکانی دەڕاسەو دانادان بەرەوپێش دەچن و چەند سەد مەترێک دوورن لە باڵەخانە حکومەییەکانی بەشە کۆنەکەی شارەکە.

گرتنەوەی شوێنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و باڵەخانەکانی حکومەت هاوکار دەبێت بۆ هێزەکانی عێرق لەوێوە هێرش بکەنە سەر ملیتانەکان لە بەشە کۆنەکەی شارەکە و سەرکەوتنێکی سیبولیکی بەرچاو دەبێت بۆ نوێژەنگکردنەوەی دەسەڵاتی حکومەت بەسەر موسڵدا.

جێی باسە هێزەکانی عێراق لە مانگی 10 دا دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ و لە مانگی 1 ڕایانگەیاند بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ بە تەواوەتی ڕزگاری بووە. لە ئێستادا لە هەوڵی ڕزگارکردنی بەشری ڕۆژئاوای ئەو شارە دەکەن کە ڕووباری دیجلە کردویەتی بە دووبەشەوە.

XS
SM
MD
LG